خزمەتگوزاری چارەسەری نەزۆکی

دووگیان کردنی دەستکرد

ڕەوشتی IVF، یەکێک لە ڕەوشتە هەرباشەکانی دەرمانی نەزۆکییە کە نزیک بە دوو دەیەی کەڵکی لێوەردەگیرێت. ڕوشتی تێ‌چاندنی ناو منداڵدان (IUI)، لە کاتێکدا بەکار دێت کە پیاو تووشی گرفتەکانی کەمی تۆماو یان کەم بوونەوەی هەستی سیکسی بووبێتەوە.
IVF

دیاریکردنی ڕەگەزی ئاوەلەمە

تاقیکاری ژنتیکی پێش چەقین (PGD) تاقیکارییەکی دیاریکەرە کە دەتوانێت بۆ ئەو ئاوەلەمانە بەکار بێت کە بە شێوەی دەستکرد(IVF) بەرهەم‌هاتوون هەتا پێش هەناردەکردنیان بەباشی تاوتوێ بکرێن. بەم ڕەوشتە ڕەگەزی ئاوەلەمە پێش هەناردەکردنی بۆ منداڵدان دیاری دەکرێت.
PGD

دەرمانی ئاندۆمێتریوز

زیاتر لە ١٠ ملوێن ژن لە سەرتاسەری جیهان گیرۆدەی ئاندۆمێتریوزین. ئاندۆمێتر بە حاڵەتێک دەوترێت کە پۆشەری زالکی منداڵدان لە دەرەوەی منداڵدان گەورە دەبێت و هەتا بۆڕی فالۆپ و هێلکەدان و دیوارەی لەگەن درێژەی دەبێت.

میکرۆئینجەیشن

وەشاندی ناوەکیی سیتوپلاسمی تۆماو بە ناوەوەی هێلکۆکە
ICSI

دیاریکردنی سڵامەتی ئاوەلەمە

دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش لە چەقین (PGS) بە شوێن ژێنێکی تایبەتدا ناگەرێ، بەڵکوو شێوازی گشتی دامەزراندنی کرۆمۆسۆمەکانی ئاوەلەمە ڕەچاو دەکا. مەبەست لەم کارە دیاریکردنی ئاوەلەمەی کرۆمۆسۆمی ئاساییە بۆ هەناردەکردنی ئاوەلەمە و سڕینەوەی ئاوەلەمە خراپەکان.
PGS

هێلکۆکەی تۆماو و ئاوەلەمەی بەستراو

وەشاندی ناوەکیی سیتوپلاسمی تۆماو بە ناوەوەی هێلکۆکە

ئەو خێزانە گەنجانەی لەگەڵ کێشە و گرفتی منداڵ نەبوون و نەزۆکی بەرەوروو دەبنەوە، ئەتوانن لە شێوازی ئاوەلەمەی بەستراو بۆ چارەسەری کێشەکەیان یان پێشگیری لە گرفتەکانی نەزۆکی کەڵک وەرگرن.
FE​T

بەخشینی هێلکۆکە

لە ڕەوشتەکانی دووگیان کردندا، ئەگەر هێلکۆکە و تۆماو گرفتێکی بەرچاویان نەبێ، هێلکۆکە و تۆماو بۆ دووگیان کردنی دایک بەکار دێنن. بەڵام ئەگەر کێشەیەکیان هەبێت دەبێ لە ڕەوشتی بەخشینی هێلکۆکە، تۆماو یان ئاوەلەمە کەڵک وەرگرین.

لاپاڕاسکۆپی و هیستڕۆسکپۆپی

لەباربردنی بەردەوام

لەباربردنی بەردەوامی مناڵ(RPL )بە لەباربردنی سێ‌جارەی مناڵ لە پێش حەوتەی ٢٠ی دووگیانی دەوترێت. لەبارچوونی چەند جارە کێشەیەکی گەورەیە کە لە زۆربەی خێزانەکاندا بەدی دەکرێت. ئەم گرفتە تەنانەت ناخۆشتر لە نەزۆکییە. ماوەیەکە کە زیانەکانی منداڵدان وەک یەکێک لە هۆیەکانی لەبارچوونی چەند جارە دەناسرێت. ئەم گرفتانە زۆرجار دەبێتە هۆی لەبارچوونی مناڵ لە سێ مانگەی دووهەم دا.
RPL

بەخشینی ئاوەلەمە

بەخشینی ئاوەلەمە پڕۆسەیەک کە بۆ ئەو خێزانانە بەکار دێت کە لە ڕێگەی IVF و بە کەڵک گرتن لە هێلکۆکە و تۆماوی خۆیان دووگیان نەبوون. لەم ڕەوشتەدا لە دوا تێپەڕاندی قۆناغەکانی پزیشکی و یاسایی، ئاوەلەمەیەک کە بەرهەم‌هاتووی کوتئاوە(ئاوس‌کردنی دەستکردە) لەلایەین بەخشێنەرەوە بۆ منداڵدانی کەسەکە هەناردە دەکرێت.

دەرمانی نەزۆکی و گرفتە سیکسییەکانی پیاو