ڕێگە چارەکانی لەبارچوونی چەند جارە Recurrent abortion

لەبارچوونی چەند جارە کێشەیەکی گەورەیە کە لە زۆربەی خێزانەکاندا بەدی دەکرێت. ئەم گرفتە تەنانەت ناخۆشتر لە نەزۆکییە. ماوەیەکە کە زیانەکانی منداڵدان وەک یەکێک لە هۆیەکانی لەبارچوونی چەند جارە دەناسرێت. ئەم گرفتانە زۆرجار دەبێتە هۆی لەبارچوونی مناڵ لە سێ مانگەی دووهەم دا.

لەبارچوونی چەند جارەی لەخۆە Recurrent Spontaneous Abortion = RSA)) یان بەپێی عادەت Habitual abortion) ) باوترین گرفتی دووگیانییە. ئەمە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکەیەی بەردەوام بۆ ئەو خێزانانەی ویستی مناڵبوونیان هەیە.

لەبارچوونی چەند جارە ئاماژە بە لەبارچوونی ٣ کەڕەتی و زیاتر، یان لەبارچوونی ئاوەلەمی ٢٠ حەوتە بە کێشی کەمتر لە ٥٠٠ میلی گڕەمە.

لە سەدای ٥٠ی هۆی لەبارچوونەکانی مناڵ دیار نییە. نزیکەی لە سەدا ٥٠ی‌تریشی لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانی بە هۆی گرفتی کرۆمۆسۆمی ڕوودەدات و بە تاقیکردنەوە کاریۆتایپ دەست نیشان دەکردێت. ئەگەر نموونەی ئاوەلەمەی لەبارچوو تاقیکرایەوە بە هۆی پێویست تاقیکردنەوەی کایۆتایپ بۆ دایک و باوکیشی پێشنیار دەکرێت.

هۆی لەبارچوون

بە هۆی کاریگەرییە نەشیاوەکانی لەبارچوون بەسەر دەروون و ڕۆحی مرۆڤەکان، ناسینی هۆی لەبارچوون دەتوانێت یارمەتییەکی شایان بۆ پێشگیری لە لەبارچوونی دووبارە بدات. ئەگەر هۆی لەبارچوون پێوەندی بە تڕۆمبوفیلیا هەبێت، کەڵک وەرگرتین لە ئەسیدفۆلیک، ئاسپرین و ئەو دەوایانە پێش بە خوێن‌ڕێژی دەگرن گونجاوە. نموونەگەلێکی زۆرمان هەیە کە ترۆمبۆز لە ناو باریکەی دەمارە جووتەکان بۆتە هۆی لەبارچوون.

هۆی ترۆمبۆزیش دەبێت لە ناو کێشەکانی ترۆمبۆفیلیایی دا بدۆزینەوە. بە شێوەی گشتی هۆگەی تۆمبۆفیلی لە دوو دەستەدا قۆناغبەندی دەکرێن:

  • هۆگەلێک لە دەگەڕێنەوە سەر سیستەمی مەینی خوێن، گرفتەکانی فاکتەری مەینی خوێن، گرفتەکانی ژێنێتیک یان فاکتەرەکانی ئیمۆنۆلۆژیکی دووهەم.
  • هۆگەلێک کە سەرچاوەکەیان لە ناو دەمار دایە و کاریگەریان بەسەر بەستران  و مەینی خوێن هەیە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکان چەند دانە جێن (ژین) وەک هۆی سەرەکی لەبارچوون ناوزەد کراون کە بریتین لە :

MTHFR A1298C & C677T:

پێلی مۆرفیسمەکانی نوکلئوتیدیەکانی تاک لە ناو جێنەکانی کۆد کرای ئانزیمەکانی ڕێککەرەوەی ڕێگەی گرینگی مێتابۆلیکی وەکوو متیلن تتراهیدروفولات ردوکتاز (MTHFR))، وەک فاکتەرێکی گرینگ لە بەدی هاتنی تڕۆمبۆفیلی ناسراوە. کەم بوونەوەی چالاکی ئانزیمی MTHFR، دەبێتە هۆی کەمبوونەوە سوبسترا بۆ مێتۆنین سنتتاز. لە درێژەی ئەمەشدا دەبێتە هۆی ڕاوەستانی همۆسیستئیس و لە ئەنجامدا هەڵکشانی ئاستی همۆسیستیمس. زۆربۆنی ئەم تێزاوە لە ناو پلاسمادە زۆر زیان بەخشە.

PAI-1:

بەرگێڕەوەی بزوێنەری پالسمینۆژنی چەشنی (PAI-1) لە بەدەی هاتنی تڕۆمبۆز وریدی کاریگەرییەکەی بەرچاوی هەیە. PAI-1 کاریگەری بەرگێرەوەی بۆ بزواندنی پالسمینۆژێنی چەشنی شانەیی و چەشنی ئۆرۆکینازی هەیە. لەم ڕێگەوە لە گۆڕینی پالسمینۆژن بە پالسمین بەرگیری دەکا. زۆربوونی چالاکی PAI-1 لە ناو پلاسمادا یەکێک لە هۆگرینگەکانی گرفت لە چالاکی فیبرینۆلیتیکە. دوو دانە پۆلی مۆرفیسم بە ناوەکانی G4, G5  لە ناو جێن دا دەستنیشان کراون کە پێوەندییان بە لەبارچوونەوە هەیە.

Factor V Leiden & Factor II Prothrombin:

ئەوە کەسانەی کە تووشی مۆتاسیۆن لە جێنی فاکتەری V و پڕۆتڕۆمینن، ئەگەری مەترسی هەڵکشانی تڕۆمبوتیکیان هەیە. ئەو جێنانەی لەم گرفتەدا دەکەونە ژێر کاریگەری فاکتەری V لیدن، زیانەکانی پڕۆتەینی C، پرۆتەینی S و هەروەها گرفتی مۆتاسیۆنی پرۆتۆمینی.

هەرکام لەم گرفتانە کاریگەرییان لەسەر قۆناغەکانی دووگیانی و لەبارچوون هەیە. ئەوانەی مۆتاسیۆنیان لە جێنی پڕۆتۆمین یان فاکتەری V لیدن هەیە مەترسی زۆرتریان بە بەراوردی گرفتەکانی ترەوە بۆ لەبارچوون هەیە. ئەو ژنانەی لەبارچوونی سێ مانگەی دووهەماین هەیە دەبێت پڕۆتەینی C و فاکتەری II فاکتەری V لیدنیان تاوتوێ بکرێت.

:Factor XIII

یەکێک لە گرینگترین هۆگەلی سیستەمی مەینی خوێن، فاکتەری XIII (فاکتەری ڕاگریکەری فیبرین)ـە. ئەم فاکتەرە، تڕانس گلۆتامینازە و ڕۆڵیکی بەرچاوی لە پڕۆسەی مەینی خۆێندا هەیە. کەم بوونی لە زگ و مانگانەی فاکتەری XIII، گرفتێکی کەمە بەڵام دەتونێت هۆی لەباچوونی چەندڕایی بێتەوە. ئەم نەخۆشییە بەشێوەی خوێن‌ڕێژی لەخۆە خۆی نیشان ئەدا. ئەو ژنانەی تووشی وەها گرفتێک دەبنەوە، سووڕی مانگانەی درێژخایەنیان هەیە و ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی نەخۆشی‌گەلی دووگیانی ببنەوە.

ڕێگە چارەکانی لەبارچوونی چەند ڕایی:

بەدڵخۆشییەوە هەنووکە بەهۆی پێشکەوەتە پزیشکییەکانی ڕێگە چارە بۆ گرفتەکانی لەبارچوون هەیە و ئەو خێزانانەی تووشی ئەم کێشە دەبنەوە دەتوانن بە سەردانی نەخۆشخانەکانی پسپۆڕی ئەم گرفتە چارە بکەن و لە داهاتوودا منداڵیان ببێت. دەرمانەکانی لەبارچوونی چەند ڕایی بریتین لە:

  • ئاسپرین: دەوای دژی مەینی خوێنە، کە بە هەڵکشانی پڕۆستاگلاندین E2 و هەڵکشانی ئاستی خوێن ناردن پێشگیری لە تڕۆمبۆز دەکا. ساڵگارێکی زۆرە ئەم دەوایە لە نەخۆشی‌گەلی ئۆتۆئایمیۆن وەک سیندڕۆمی ئانتی فسفولیپید بەکار دێت.
  • هپارین: هپارین جیا لە کاریگەری ئانتی‌کۆئاگۆلانت کە بە ڕاگرتن و گۆڕینی پڕۆتڕۆمنین بە تڕۆمبین. کاریگەری ئیمۆنۆلۆژیکی هەیە وەک IL-3 ڕەفتار دەکا و سیتۆترۆفوبلاست دەکاتە سن سیشیو تروفوبلاست.هەروەها دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی  IL-2، TNF، –INFγ  و Complement2. هپارین بە تایبەتمەندی خەستکەرەوەی کە هەیەتی بە تەنیا یان لە لەگەڵ ئاسپرین دەتوانێ لە دەرمانی لەبارچوونێک کە بەهۆی سیندرۆمی ئانتی فسفۆلیپیدە کاریگەر بێت. مولوکوکەکانی هپارین لە جووت تێپەڕ نابن و کێشەیەک بۆ ئاوەلەمە دروست ناکەن.
  • پڕدنیزۆن: لە پێکهاتووەکانی ئیستڕۆئیدییە و بە مەبەستی ساپریس کردنی سیستەمی ئاگادری و هەروەها کەمکردنەوە ئاستی هەوکردنی دسیدوا وvilitis)) لە نەخۆشەکانی ANA ئەرێنی و سیندرۆمی ئانتی فسفۆلیپید بەکار دێت.
  • ویتامینی D: کاریگەری ئیمۆنۆمدۆلاتۆی هەیە و رێککەری سیستەمی ئاگادارییە و دەبێتە هۆی کەم بوونەوە IL-2، TNF،INFγ .
  • لنفۆسیت تڕاپی یان Paternal leukocyte immunization: ئەم دەرمانە زیاتر بۆ ئەو کەسانەی کە وێکچوونی HLA لە باوکیانەوە یان دایکیانەوە هەیە و توانای بەرهەم هێنانی Blocking Ab.  یان APCA نییە بەکار دەچێت. کاریگەرییەکی لە سەدا ٢٠ تا ٦٨ـە.یەکێک لە ڕەوشتەکانی دەرمانی بۆ نەرێنی کردنی APCA وەشاندنی ٥/٠ میلی گەڕەم  لنفۆسیتی باوک بە شێوەی ژێرپێستی لە باسک و بازو لە دوو گەڕەت دا بە مەودای ٣ حەوتەیە.
  • وەشاندنی ئیمۆنۆگلۆبولین وریدی  IntraVenous ImmunoGlobulin  = IVIG)) دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی پێوەندی نێوان خانەی T و FC  و ماتریکسی دەروەی خانە وەکوو کلاژن، ئەلاستین و فیبرۆنکتین و دەبێتە هۆی مامناوەندی بوونی Th1  وTh2، کە دەبنە هۆی کەم بوونەوەی چالاکی خانەی NK. هەروەها لە دەرمانی تاقمێک لە نەخۆشییەکانی کە چالاکی

CD56+یان NK سلیان هەیە کاریگەری هەیە.

هەڵبەت لەم چەشنە نەخۆشانە کە خانەکانی NKیان کۆڕتۆن وەخۆوە دەگرێت، پڕدنیزۆکۆن دەتوانێت کاریگەر بێت.  هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان دەڵێن کە ئیمۆگۆبولین دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی لەبارچوونی ئاوەلەمە، بەڵام تاقمێکی تر لە لێکۆلەران بەم دەرئەنجامە گەیشتن کە کاریگەرییەکەی وەهاشی نییە. باسگەلێکی زۆر لەسەر ئەوانەی IVFی باشیان نەبوو لەبارەی لەبارچوونەوە دەکرێت.

لە لێکۆڵینەوەی بەردەوام و مێتائانالیزی ساڵی ٢٠٠٦، لەباری کاریگەری ئیمۆگلۆبولین بەسەر ئەو نەخۆشانەی دەرئەنجامێکی باشیان لە IVF نەگرتووە، ئەوە نیشان ئەدا کە ئەم ڕەوشتە کاریگەر بووە. ئەم ڕەوشتە بە وەشاندنی دۆزی کەم (لانیکەم ٢٠٠ میلی گەڕەم بۆ هەر کیلۆ لە مانگدا) بۆ ئەو نەخۆشانەی کە تووشی کەمی IgG هەن بۆتە هۆی دووگیانی سەروی لەسەدا ٩٠.

  • ڕەوشتی ئیمنۆساپرسیو تر: بریتییە لە وەشاندنی Intralipid و نفیدیپین. دەبێتە هۆی ڕاگرتنی سیستەمی ئاگاداری، هەرچەند تاکوو ئێستاکەش کاریگەرییەکی جێگەی گومانە.
  • بزواندنی سیستەمەی ئاگاداری جەستە: بە کەڵک وەرگرتن بەو ڕەوشتگەلەی کە بتوانین سیستەمی ئاگاداری بۆ بەرهەم هێنانی ئانتی بادی AOCA ببزوینین. وەک: Membrane Trophoblast infusion،Seminal plasma suppositories  و Killed Streptococcal Prepration  ، ئەمانە بەتاقی کراونەوە و ئەنجامی باشیان هەبووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

مطالب وبلاگ

بهپویان
[gravityform id="2"]
×