دەرمانی شێرپەنجە بە هاودڵی، زانستی نوێ و هاوڕایی

  1. نەشتەرگەریی بۆ لابردنی گرێ یان بەشێکی. زۆربەی جار نەشتەرگەری یەکەمین هەنگاوی چارەسەرکردنی نەخۆشییە، بەڵام برێ جار تیمی پزیشکی بڕیار دەدا بۆ بچووک‌کردنەوەی قەبارەی گرێیەکە، لە پێشدا کیمی‌دەرمانی بکرێت.
  2. دۆزی کیمی‌دەرمانی بەپێی پەرەستاندنی نەخۆشی دیاری دەکردێت. زۆربەی جاران کیمی‌دەرمانی هەنگاوی دووهەمی دەرمانە کە لە پاش نەشتەرگەری دەکرێت. بەڵام لە برێ جاردا بۆ بچووک‌کردنەوەی قەبارەی گرێیەکە لە کیمی‌دەرمانی پێش نەشتەرگەری کەڵک وەردەگرن، بەوحاڵەشەوە کیمی‌دەرمانی پاش نەشتەرگەری هەر دەکرێت بەڵام دۆزەکەی کەم دەکەنەوە.
  3. 3.       ئەمڕۆکە سرنجی تایبەتی بۆ دەرمانی شێرپەنجە دەخەنە سەری تیشک‌دەرمانی. تیشک‌دەرمانی نوێ زۆرترین کاریگەری و کەمترین خەساری هەیە. زانستی تیشک‌دەرمانی بە خێرایەکی زۆرە ڕووی لە گەشەیە و هەر ڕۆژ سیستەم و تەکنیکی نوێی لێ زیاد دەکەن. تۆمۆتراپی، پرۆتۆن‌تراپی، سایبێرنایف و گامانایف لە سیستەمی نوێی و وردەکارانەی تیشک‌دەرمانی شێرپەنجە بە ئەژمار دێن.
  4. چارەسەرییە لێکدراوەکان(دوو لایەنەکان) بەکار هێنانی پێکەوەی نەشتەرگەری لەگەڵ کیمی‌دەرمانی یان تیشک‌دەرمانییە. برێ جار تیمی پزیشکی بڕیار دەدا لەکاتی نەشتەرگەرییدا تیشک‌دەرمانی ڕاستەوخۆ یان کیمی‌دەرمانی ڕاستەوخۆ بۆ کاریگەری زیاتر لەسەر نەشتەرگەری و هەروەها لەناوچوونی تەواوی خانە شێرپەنجەیەکان بکات. وەها بڕیارێک نابێتە هۆی ئەوە لە پاش نەشتەرگەری کیمی‌درمانی و تیشک‌دەرمانی نەکرێتەوە بەڵام دۆزەکانیان کەم دەکەنەوە.
  5. پەیوەنددانەوەی خانە سەرەکییەکان یان پەیوەنددانەوەی مێژوک (ناوکی ئێسقان) یەکێ لە گرینگترین شێوازەکانی دەرمانی شێرپەنجەی خوێن ـە. ئەو شێوازە بەتایبەت بۆ مناڵان و مێرمنداڵان بە بەراوردی شێوازەکانی‌تر ڕێژەی سەرکەوتنی زیاترە.

دەرمانی شێرپەنجە دەرئەنجامی هاوکاری تیمی پزیشکییە

لە ئێران، ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە بوونەتەوە، لەلایەن تیمێکی‌ پزیشکی و بەهاوکاری زانستی یەکترەوە دەرمان دەکرێن. هەنووکە دەرمانی چەندلقی زۆر جێگەی سرنجە و پزیشکەکان بۆ دارشتنی بەرنامەیەکی دەرمانی گونجاو و گشتی، لەگەڵ یەکتر هاوکاری دەکەن هەتاکوو بەم چەشنە ئاگاداری وەردەکارییەکانی نەشتەرگەری و دەرمان ببنەوە. کەواتە تیمی پزیشکی بەجێگەی بڕیاری تاک لایەنە و تاکەکەسی، بڕیاری چەند پزیشک و پسپۆڕی لێهاتووی لە پشتە تا بەباشی چارەسەری نەخۆشییەکە بکەن. جیا لەمانە لە ساڵانی ڕابردوودا پزیشکەکان توانیویانە بە تێکەڵ‌کردنی دوو شێوازی تیشک‌دەرمانی و نەشتەرگەری یان کیمی‌دەرمانی و نەشتەرگەری، هەنگاوێکی پڕ بایەخ لە دەرمانی شێرپەنجەدا هەڵێنەوە. ئەم شێوازانە ساڵانێکی زۆرە لە ئێران بە سەرکەوتوویی تاقی‌ کراونەتەوە و پزیشکە ئێرانییەکان ئەزموونێکی بەنرخییان لەم بوارەدا هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

مطالب وبلاگ

بهپویان
[gravityform id="2"]
×