ئیسلیوی گەدە لە ئێران، بەئاسایی و بەمتمانەوە

بۆچی ئیسلیوی گەدە بۆ دەرمانی قەڵەوی‌ لایەنگری زۆرە؟

نەشتەرگەریی ئیسلیوی گەدە باوترین و لایەنگرترین نەشتەرگەریی بۆ چارەسەری قەڵەوی و زۆر خۆاردن ـە و زۆربەی پزیشکەکان ئەم شێوە لە نەشتەرگەرییە بە نەخۆشەکانیان پێشنیار ئەدەن، ئەمەش لەبەر ئەوەیە نەشتەرگەریی ئیسلیوی گەدە گرفتی کورت‌خایەن و درێژخایەنی کەمترە. ئیسلیوی گەدە زیاتر بە شێوازی لاپاڕۆسکۆپی ئەنجام ئەدرێت، نەشتەرگەر بەپێی ڕادەی قەڵەوی کەسەکان لەسەدا ٦٠ تا ٨٠ی گەدە دەبڕێت. لە ئەنجامدا شکڵی گەدە وەک قۆڵی پێدێت و خواردنی کەمتری جێگە دەبێتەوە.

لاپاڕاسکۆپیی ئیسلیوی گەدە چۆناچۆن ئەکرێت؟

ئیسلیوی گەدە بە شێوازی لاپاڕاسکۆپی بە چەند دانە بڕشتی بچووک و بە کەڵک گرتن لە کەرەستەی چووک و یەک دانە کامێرا بۆ چاوەدێری نەشتەرگەر دەکرێت. لە پاش ئەوەی کە بەشێکی گەورە لە گەدە لێکرایەوە، بەشێکی بچووک لێ ئەمێنێتەوە کە سوورێنچکە بە ڕێخۆڵەی باریک دەلکێنێت. ئەگەر پزیشک بەباشی بزانێت و نەخۆشیش قەبووڵی بکا، لە نەشتەرگەریی ئیسلیوی گەدە دا جیا لە ئیسلیوی گسترکتۆمی و بچووک‌کردنەوەی گەدە، بەشی یەکەمی ڕیخۆڵەی باریک بەناوی دێئۆدۆنۆم جیا دەکەنەوە و ئەنزیمەکانی زەرداو و پانکریاس کە دەبنە هۆی هەرس‌کردنی خواردن، لە ڕێگەیەکی‌ترەوە بە بەشی کۆتایی ڕێخۆڵەی باریک دەلکێنن. دەرئەنجامی ئەکارە دەبێتەوە هۆی ئەوە بەشێک لە ڕێخۆڵەی باریک لە ڕێگەی هاتووچۆی خواردن دا نەمێنێت و مژینی خواردن کەم بێتەوە. ئەم نەشتەرگەرییە لە ئێراندا زۆر بە ئاسانی دەکرێت و زۆربەی پزیشکانی ئێرانی جیا لەوەی ساڵانێکە ئەم نەشتەرگەرییە دەکەن و تێیدا پسپۆڕن، وەها نەشتەرگەریەکیش فێری پزیشکانی وڵاتانی هاوسا دەکەن.

نەشتەرگەریی ئیسلیوی گەدە بۆ چ نەخۆشگەلێ دەبێت؟

ئەگەرچی نەشتەرگەریی ئیسلیوی گەدە لە جیهاندا لایەنگری زۆرە، بەڵام پزیشکەکان بەپێی تایبەتمەندییە تاکەکەسییەکان، نەخۆشییەکانی پێشوویی نەخۆش و شێوەی ژیانی، وە هەروەها بە پێی تاقیکاری و پشکنینی نەخۆش، باشترین شێوازی چەشنی نەشتەرگەری پێشنیار ئەکەن. ئێستاکە با بزانین لە ڕوانگەی پزیشکەکانەوە چ کەسانێ بۆ ئیسلیوی گەدە باشن:

  • ئەو کەسانەی پێوەری قەڵەویان(BMI) زیاد لە ٤٠ـە
  • ئەو کەسانەی قەڵەوی لەناوقەد بۆ خۆارێ‌یان هەیە
  • ئەو کەسانەی شەکرەی چەشنی ٢یان نییە و ئەم نەخۆشییە لەواندا ژێنێتیکی نییە
  • ئەو کەسانەی بەدرێژای ڕۆژ شتی ورد ناخۆن و لە یەک ژەمدا خواردنێکی زۆر ئەخۆن
  • ئەو کەسانەی دژە ترشێتی گەدەی زۆریان نەبێت.

سوودەکانی دەرمانی قەڵەوی بە ئیسلیوی گەدە

هەروەک باسمان کرد ئیسلیوی گەدە لایەنگری زۆری بۆ چارەسەری قەڵەوی هەیە و هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە سەر ئەوەیکە گرفتی کەمترە و سوودی بەبەراودی شێوازەکانی‌تر زیاترە.

  • کەم‌کردنەوەی خواردن دەبێتە هۆی دابەزینی کێش
  • کەسەکان بەبەراوردی شێوازەکانی‌تری دەرمانی قەڵەوی، خواردنێکی‌ زیاتر مەسرەف دەکەن
  • کردەوە و کاردای گەدە گۆڕانی بەسەر نایەت چوون توێکاری گەدە ناگۆڕدرێت
  • بەم هۆیە کە نەشتەرگەرییەکە بە شێوازی لاپاڕاسکۆپی دەکرێت، ژانی نەخۆش کەمترە و زووتریش چاک دەبێتەوە
  • ئیسلیوی گەدە نەشتەرگەرییەکی ساکارە و ئەگەر نەخۆش دووا ساڵانێک پێویستی بە ئەندۆسکۆپی یان خزمەت‌گوزارییەکانی‌تری هەبێت، داخوازییەکەی بە ساکاری جێبەجێ دەکرێت.
  • ئیشتیا و هەستی برسییەتی دادەبەزێت و کەسەکان تووشی برسییەتی درێژخایەن و ئازاردەر نابنەوە
  • ئیسلیوی گەدە لە ئێران دا نەشتەرگەرییەکی ئاسانە و بە یەک کاتژمێر جێبەجێ دەکرێت
  • ئەو بەشە لە ڕێخۆڵە کە لەسەر ڕێگەی کۆئەندامی هەرسەکە دەمێنێتەوە
  • بەهۆی ڕاگرتنی ڕێخۆڵە، کەسەکان تووشی ئەو گرفتانەی هەرسەک کە بەهۆی نەبوونی ڕێخۆڵە پێش دێن نابنەوە
  • شتی دەرەکی لەناو لەش دا نامێنێتەوە
  • گەیشتن بە کێشی گونجاو لە پاش ١٨ مانگ ڕوو ئەدات و نەخۆش تووشی خەسارەکانی دابەزانی لەناکاوی کێش نابێتەوە
  • نەخۆش زووتر چاک دەبێتەوە

تەیارکردنی پێویست بۆ پێش لە ئیسلیوی گەدە

بڕیار وایە نەخۆش بە ئیسلیوی گەدە بۆ هەمیشە لە چنگ قەڵەوی خەلاسی بێت و هێندە خۆی تووشی ڕژیمی بێ‌سوود بۆ خواردن دا نەکاتەوە. بۆ ئەم ئاڵۆگۆڕیەش پێویستە بەپێی داخوازییەکانی تیمی ڕاوێژکاری تەیار بکرێت. ئەم ئامادەکارییە بۆ باشتربوونی پڕۆسەی دابەزاندنی کێش و کەم‌کردنەوەی خەسارەکانی جەستەیی و دەروونی لە دووا ئیسلیوی گەدەزۆر گرینگن.

  • ڕاوێژکاری لەگەڵ دەروونناس، پێسپۆڕی خواردن، پسپۆڕی جوانکاری و پسپۆڕی پزیشکیی وەرزش
  • ڕەچاوکردنی بەرنامەی خواردن بە داخوازی پزیشک و ئەنجامی دانی ئەم بەرنامەیە بۆ دوو حەوتە پێش نەشتەرگەری، بۆ ئەوەی هەم نەشتەرگەرییەکە بە ئاسانی جێبەجێ بکرێت هەمیش دابەزانی کێش لە دووا نەشتەرگەری ساکار ببێتەوە.

زانیارییەکانی ئیسلیوی گەدە

یەکێ لە خۆشترین حەزەکانی ژیان خواردنی خواردەمەنییە جیاوازەکانە. ئەو کەسانەی نەشتەرگەریی دابەزاندنی کێش دەکەن نیگەرانی لەناو چوونی ئەم حەزە نەبن. بە ئیسلیوی گەدە، ئیشتیای خواردن کەم دەبێتەوە بەڵام چێژی خواردن هەر بەردەوامە. تەنیا بە لابردنی بەشێک لە گەدە کە ئەرکی دەرکردنی هۆرمۆنی ئیشتیا یان گرلینـە، کەسەکان بە خواردنێکی کەم هەست بە تێربوون دەکەن.

دابەزاندنی کێش، بەرزبوونەوەی تەندرووستیی دەروون

قەڵەوی دایکی نەخۆشییەکانە. نە تەنیا جەستە بەڵکوو دەروونیش لە قەڵەوی تووشی نەخۆشی دەبێتەوە. خەمۆکی، دڵەڕاوکە، زۆرخواردن و گرفتە لە هەرسەک‌دا، هەندێ لەم کێشانەن کە لە قەڵەویدا تووشی دەبینەوە. بڕوا هێنان بەخۆمان لە کاتی دەرکەوتن لەناو کۆمەڵگادا، بڕوا هێنان بەخۆمان لە کاتی ڕا دەربڕین و گەڕانەوەی هەست بەجوانی‌کردن لە گرینگ‌ترین هۆکارەکانی دابەزاندی کێشە. لە توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئەلزەهرای تاران کراوە، بەم ئەنجامە گەیشتوون کە دابەزاندنی کێش بە ئیسلیوی گەدە بۆ خۆ پاراستن لە خەمۆکی و دڵەڕاوکە زۆر گرینگە.

ئیسلیوی گەدە، ئاسان و لەبەردەست

هەروەها کە ئاماژەمان دا، ئیسلیوی گەدە بۆ چارەسەری قەڵەوی زۆر شێوازێکی تاقی‌کرا و بەلایەنگرە. ئەم شێوازە چەند ساڵە قۆناغەکانی ئەزموون و تاقی‌کردنەوەی تێپەڕاندوە و بەدەرئەنجامێکی شایان گەیشتووە. ئەنجامی ئەم نەشتەرگەرییە بە شێوازی لاپاڕاسکۆپی کە لە ئێران زۆر دەکرێت، متمانەیەکی باڵای هەیە. لەم شێوازەدا بەشێ لە گەدە لادەبردێت هەتا پێش بە زۆرینەی ماددە خوادەمەنییەکان بگیرێت و ئیشتیای کەسەکان کەم ببێتەوە. چاک‌بوونەوەی خێرا، کەمترین گۆڕانکاری بەسەر کۆئەندامی هەرسەک، نەگۆڕانی کردەوەی گەدە و گرفتی کەم بەتوانستی چاوەدێری کردنەوە، لە سوودەکانی ئیسلیوی گەدەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

مطالب وبلاگ

بهپویان
[gravityform id="2"]
×