هەناردە کردنی ئاوەلەمەی بەستراو یان FET چییە؟

ئەو خێزانە گەنجانەی لەگەڵ کێشە و گرفتی منداڵ نەبوون و نەزۆکی بەرەوروو دەبنەوە، ئەتوانن لە شێوازی ئاوەلەمەی بەستراو بۆ چارەسەری کێشەکەیان یان پێشگیری لە گرفتەکانی منداڵ نەبوون کەڵک وەرگرن.

لە پڕۆسەیەکی دەرمانیدا وەک شێوازی ئاوسکردنی دەرەکی منداڵدان (IVF,ICSI)   بڕێ جار پێش دێت بەهۆی زۆرینەی هێلکۆکە، ڕێژەی ئەوە ئاوەلەمانەی پێویستن بۆ منداڵدانی ژن هەناردە بکرێن، ڕوو لە زیادین. ئەم ئاوەلەمانە دەکرێت بەشێوازی بەستن و سەهۆڵ کردن بۆ ماویەکی درێژخایەن ڕاگیر بکرێن.

دەکرێت ئەو ئاوەلەمانە لە دووا توواندنەوە، بۆ ئاوسکرن و بەرداری ژن کەڵکیان لێ‌وەرگیرێت. تەنانەت دەکرێت بە خواست و ئیجازەی یاسایی و ڕازی بوونی خێزانەکان، ئەم ئاوەلەمانە بە کەسانی نەزۆک بدرێت. یەکێک لە گرینگترین شێوازەکانی ئاوەلەمەی بەستراو، هێنانەخوارەوە ئاستی مەترسی دووگیان بوونی دووانەیە. دووگیان بوونی دووانە، مەترسی لەبارچوونی مناڵ و هەروەها مناڵ بوونی بەر لە کاتی لێ دەبێتەوە. بۆ پێشگیری لەم مەترسییە، ڕێژەی ئاوەلەمەی کەمتر بۆ منداڵدانی دایک هەناردە دەکرێت و ئەوانی‌تر بۆ داهاتوو خەزن دەکرێن. هەروەها، لە دۆخێکدا کە منداڵدانی دایک بە هۆگەلی جیاواز توانای دووگیان بوونی نییە دەکرێت ئاوەلەمەکان بۆ کاتی گونجاو ڕاگیر بکرێن.

لەم ڕەوشتەدا ئاست و کوالیتی ئاوەلەمە تاڕادەیەکی زۆر دەپارێزرێت. بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ئەگەری زگ‌پڕ بوونی ژن بە ئاوەلەمەی بەستراو بە بەراوردی ئاوەلەمەی تازە تا ڕادەیەک کەمترە. هەر بۆیە دووگیانی لەم شێوازەدا پێوەندی بە ڕەوشتی چۆنییەتی سەهۆڵ کردن و ڕاگرتنی ئاوەلەمە و هەروەها کەرەستەکانی پزیشکی و لێهاوتووی و پسپۆڕی پزیشکەکانەوە هەیە.

چەشنەکانی هەناردنی ئاوەلەمە

هەناردنی ئاوەلەمە بە چەشنی جۆربەجۆر دەکرێت، ئەگەرچی ڕەوشتی هەموویان بە یەک جۆرە.

هەناردنی ئاوەلەمەی نوێ:

لەم شێوازەدا، هێلکۆکەکان بەخێرایی و لە دووا وەگرتینیان لە جەستەی ژن، بۆ منداڵدانی دایک هەناردە دەکرێن.

هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو یان سەهۆڵکراو (FET):

هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو یان سەهۆڵکراو، پڕۆسەیەک کە لەودا ئەو ئاوەلەمە بەستراوانەی کە لە پێشوودا بە ڕەوشتی (IVF) هەڵگیراون، ئەتوێندرێنەوە و دەنێردرێنە ناو منداڵدانی دایکەوە.

شێوازی هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو:

IVF پێنج قۆناغ لە خۆ دەگرێت کە بریتییە لە بزواندن، وەدەست‌خستنەوەی هێلکۆکە، کوتان، چاندنی ئاوەلەمە و هەناردنی. لە ڕەوشتی هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو تەنیا قۆناغی پێویست، قۆناغی هەناردەکردنی ئاوەلەمەیە. بەرلە هەمووشتێک ئاوەلەمە لە تاقیگە ئامادە دەکرێت. چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت لە سەدا ٧٠ی ئاوەلەمە بەستراوەکان لە باش تووانەوە، زیندوو بمێنن. هەر بەم پێیەش ئەگەری ئەوەی هەیە لە سەدا ٣٠ ئەو ئاوەلەمانە زیندوو نەمێنن. کاتێ ئاوەلەمە بە ڕادەی پێویست گەورە بووبێت لە ڕێگەی بۆڕیەکی بچکۆلانە و ناسکدا بە ناوی کاتتر لە ناو منداڵداندا دەچیندرێت. بەم شێوازە کاتێ ژن دووگیان دەبێت کە ئاوەلەمە بە دیوارەی منداڵدانەوە یەکانگیر بێت، ئەم پڕۆسەش ٦ تا ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت.

هۆیەکانی هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو:

  • بۆ پێشگیری لە بزوینی دووبارەی هێلکەدان بۆ وەرگرتنی هێکلۆکە:

لە پڕۆسەی IVFدا ئەگەری ئەوەی هەیە ئەو دەوا و دەرمانەی بۆ وەرگرتنی هێلکۆکەکان بەکار دێت، زیادتر لە ڕادەی پێویست  ببێتە هۆی بزواندنی هێلکەدان، ئەمەش گوشاری زۆری فیزیۆلۆژیکی بەسەر جەستەی ژندا دێنێت. هەندێک جار ژن بەرگەی ئەم گوشار و بزواندنانە نایەت. لەم کاتەدا ئەگەر ژن نەخۆشی بزواندنی لە ڕادەبەدەری هێلکەدانی هەبێت، یان ئاستی پرۆژسترۆن یان ئیستڕۆژنی لە سەرەوە بێت، یان لە کاتی وەشاندی دەواکان، ئەستووری ئەدۆمێتری منداڵدانی ٧ میلیمری بێت، لەوانەیە پێویست بێت بەجێگەی بزواندنی هێلکەدانی، لە کاتی گونجاودا ئاوەلەمەی بەستراو لە منداڵدانی دا بچێندرێت.

  • هەناردەکردنی ئاوکەمەی دووەم:

لە پڕۆسەی IVFی ئاساییدا، نزیکەی ١٥-١٠ هێلکۆکە لە ڕێگەی بزواندن و کۆنتڕۆڵی هێکەدان بۆ بەرهەم‌هێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوەلەمەی گونجاو وەردەگیرێت. لەمڕۆکەدا، ڕەوشتی ستاندارد ئەوەی یەک یان دوو ئاوەلەمە لە منداڵدانی دایک دا دەچێندرێت و ئەوانی‌تر بۆ کەڵکگرتنی دواتر سەهۆڵ دەکرێن.

  • هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراوی سێ ڕۆژە، هەناردنی ئاوەلەمەی کامپکت

ئاوەلەمەی بەستراوی سێ ڕۆژە یان ئاوەلەمەی کامپکت، بەو ئاوەلەمانە دەلێن کە لە قۆناغی کیواژ یان جیابوونە دان. لە ڕاستیدا مەبەست لە ئاوەلەمەی کامپکت ئەو ئاوەلەمانەی کە بە قۆناغی بلاستوسیت (پێنج ڕۆژ) نەگەیشتوون. بەم قۆناغە بۆیە دەڵێن کیواژ چوون لەم کاتەدا خانەکانی ئاوەلەمە خەریکی جیابوونەوە و پەرەستاندنن، بەڵام بارستایی ئاوەلەمە هەر وەک ڕۆژی یەکەمە. هەناردنی ئاوەلەمەی سێ ڕۆژە هەر لە ڕۆژی سێهەمدا دەکرێت، بەڵام ئەگەری ئەوەی هەیە لە ڕۆژی دووهەم یان چوارەمیشەوە بیکەن. بەشێوازی گشتی بە هەناردەکردنی ئاوەلەمەی دوو تا چوار ڕۆژە دەڵێن هەناردەکردنی ئاوەلەمەی سێ ڕۆژە.

ئەو کارانەی پاش ناردنی ئاوەلەمەی بەستراو دەبێ بکرێت

دەبێ گشت ئەو دەوایانەی پزیشک جەختی لەسەر کردوە بەکار بێنن. ئاگاداری ئەوە بن بە هیچ شێوەیەک لەخۆتانەوە دەوا و دەرمانی تر بەکار مەیەنن. تاقیکردنەوەی خوێنی دووگیان بوون ١٥ تا ١٧ ڕۆژ لە دوا هەناردنی ئاوەلەمە هەڵئەگیرێتەوە. ئەگەر تاقیکردنەوەکە دووگیانی نیشان نەدا، ٤٨ کاتژمێری دوایی دووبارە تاقیکردنەوە هەیە. ئەگەر وەڵامی تاقیکردنەوەکەی دووهەمیش نەرێنی بوو، ئەوکات دەوا و دەرمانەکان بە چاوەدێری پزیشکی پسپۆڕ وەلا دەنرێن. ئەگەر وەڵامی تاقیکردنەوەکەتان ئەرێنی بوو،دەست لە خواردنی دەواکانتان هەڵمەگرن، بەڵکوو هەر وەک پێشوو بەکاریان بێنن و بەزووترین کات ڕێنمایی لە پزیشکەکەتان بخوازن. لەدوا هەناردەکردنی ئاوەلەمەکە بۆ٣ ڕۆژ پشوویەکی ئاسایی بدەن و تەنیا ئیشی سووک بکەن و خۆتان لە ئیشی قورس بپارێزن. چوونە حەمام و خۆشۆردن لە دوا هەناردەکردن شتێکی ئاساییە. پێشگیرییەکی تایبەت لەبارەی خواردنەوە لەدوا هەناردەکردنی ئاوەلەمە نییە و ئێوە بۆتان هەیە خواردنەکانی خۆتان بخۆن. بەڵام هەوڵ بدەن میوە و سەوزی تازە زۆر بخۆن. لەدوا هەناردەکردنی ئاوەلەمە ئەگەر گرفتێک وەک پەڵەی کووت، خوێن‌ڕژان، زگ ئێشە یان هەناسە سواریتان لەگەڵ بوو سەردانی پزیشک بکەن.

مەترسی FET-IVF چییە؟

پڕۆسەیەکی تەواوی هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو بە بەراوردی پڕۆسەیەکی تەواوی IVF مەترسییەکی بەرچاوی هەیە. لە یەکەمین مەترسییەکانی IVF، نەخۆشی هیپرپرسیۆنیتی هێلکەدانە (OHSS).

بەپێی ڕێژەی ئەو ئاوەلەمانەی هەناردە دەکرێن، مەترسی دووگیان بوونی چەند ڕایەی هەیە. هەناردەکردنی ئاوەلەمەی ئەگەری دووگیان بوونی دەرەوەی منداڵدانی هەیە. هەروەها مەترسی کێم و چڵکی بەڕادەیەکی کەم هەیە. تەنانەت ئەگەری ئەوەی هەیە هەندێک لە ئاوەلەمەکان پڕۆسەی بەستن و تواندنەوە بە باشی جێبەجێ نەکرێن.

باشییەکانی هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو

گرینگترین باشی شێوازی هەناردەکردنی ئاوەلەمەی بەستراو ئەوەیە کە زۆر بێ‌ترس و کەم مەترسییە. هەر بۆیە بێ هیچ دڵەڕاوکەیەک دەکرێت لەم شێوازە بۆ دەرمانی نەزۆکی و دووگیان کردن کەڵک وەرگیرێت. ئەم ڕەوشتە لەلایەن لێهاتووترین پزیشکەکان بەئەنجام دێت و لە لایەن پسپۆڕەکانەوە پەسەند کراوە.

ئەم ڕەوشتە ساڵگارێکە بەکار دێت و باشی و خراپییەکانی ڕەچاوکراوە، بۆیە دەکرێ بە ئەرخەیانییەوە وەها شێوازێک بۆ دووگیان بوون بەکار بێنین.

بۆ ئەنجامی ئەم کارە یارمەتی لەو پسپۆڕ و پزیشکانە بخوازن کە بێ هیچ کێشەیەک ئەتوانن پڕۆسەی بەستنی ئاوەلەمە ئەنجام دەن.

یەکێک لە خاڵە هەرە هیوابەخشانە ئەوەیە لە ساڵانی ڕابردوودا کلتوور و ئەخلاقی ئەم ئیشە لە لایەن خەڵکەوە پەسەندکراو و هیچ گرفتێکی کلتووری و ئەخلاقی بۆ ئەنجامی ئەم کارە نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

مطالب وبلاگ

بهپویان
[gravityform id="2"]
×