بهپویان درمان ناباروری

دەرمانە پێشکەوتووەکانی نەزۆکی

لەم ڕۆژگارەدا زۆریەک لە خێزانەکان بەشوێن پسپۆڕەکانی نەزۆکی دان بۆ چارەسەری نەخۆشی منداڵ نەبوونیان، هەتا چێژی بەتامی دایک و باوک بوون بچیشن. لەگەڵ پێشکەوتنی زانست و هاتنە ئارای شێوازگەلی دەرمانی، ڕێگە و چارەسەری زۆر بۆ دەرمانی نەزۆکی دۆزراوەتەوە. ئەمە هەواڵیکی خۆش بۆ ئەو خێزانانەیە کە لە نەخۆشی نەزۆکی ڕەنج دەبەن.

نەزۆکی چییە؟

ئەگەر پێوەندی سیکسی نێوان هاوسەرەکان هەبێت و بەماوەی یەک ساڵ ژن دووگیان نەبێت ئەوە تووشی نەزۆکی بۆتەوە. ئەمە بەم مانایەیە ئەگەرچی هاوسەرەکان هیچ بەرگیرییەکیان لە پێوەندییەکەدا نەبووە بەڵام ژن منداڵی بە زگ نەکەوتووە. نەزۆکی دەکرێت لە دوو هاوسەردا یان تەنیا لە یەکدانەیاندا بەدی بکردرێت.

هۆی نەزۆکی

هۆگەلی جیاواز بۆ نەزۆکی دەستنیشان کراوە. ئەم هۆیانە لەوانەیە هەر کام لە خێزانەکان بگرێتەوە. هەندێک لە هۆکانی نەزۆکی بریتین لە:

  • گرفتەکانی هێلکۆکە
  • گرفتەکانی هۆرمۆنی
  • نەخۆشینەکانی چڵکی
  • نەخۆشینەکانی ئیمۆنۆلۆژیک
  • زیانە پێکهاتەیەکان
  • زیانەکانی لە زگ و مانگەوە و…

چارەسەرییە پێشکەوتووەکانی نەزۆکی

لێکۆڵینەوەکانی زانستی و ڕێژەی لە وڵاتی ئێراندا ئەوە دەڵێن کە چی‌تر کێشەی نەزۆکیمان لەم وڵاتە نییە و خێزانەکان دەتوانن سەردانی پسپۆڕەکانی ئەم نەخۆشینە بکەن و بە کەڵک وەرگرتن لە شێواز و ڕەوشتەکانی ئەوان ئەم نەخۆشییە چارەسەر بکەن و درێژە بە خێزان و بنەماڵەیان بدەن.

ئەگەری سەرکەوتن و چارەسەری نەزۆکی پێوەندی بە هۆگەلی جیاواز وەک تەمەن، دیاریکردنی دروستی هۆی نەزۆکی و کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی پزیشکییەوە هەیە. بەم حاڵەشەوە بەختی چارەسەری ئەم نەخۆشییە تاڕادەیەکی بەرچاو بەرزە و ئەم کێشە دەتوانێت چارەسەر بکرێت.

پێش هەر دەرمانێک پێویستە دۆخی دەروونی و جەستەی ژن و پیاو ڕەچاو بکرێت. پزیشکی پسپۆڕ دەتوانێت بە هەندێک پشکنین و تاوتوێی نەخۆش، چارەسەرییەکی باش بۆ دەرمانی نەزۆکی بدۆزێتەوە و خێزانەکان لەم خەمە ڕزگار بکات. لە درێژەدا پێشکەوتووترین دەرمانەکانی نەزۆکی باس دەکەین.

نەشتەرگەری بۆ دەرمانی نەزۆکی

بە نەشتەرگەری دەکرێت هەندێک لە گرفتە ژێنێتیکییەکانی وەک کردنەوەی بۆڕی فالۆپ، سڕینەوەی فیبرۆئیدەکان و شانەی ئەندۆمتریۆز و PCOS  چارە بکرێت. دوو شێوازی نەشتەرگەری ئاسایی بۆ ژنان بریتییە لە : لاپاڕاسکۆپی و لاپاڕاۆتۆمی.

لاپاڕاسکۆپی بە کەڵک وەرگرتین لە دەزگای ناسک و کامێرایەک و چەند بڕینی بچووک دەکرێت. لاپاڕاتۆمی لە ڕێگەی چەند قەڵشتی گەورە لە زگەوە دەکرێت.

دووگیان کردنی دەست‌کرد(IVF)

ڕەوشتی IVF، یەکێک لە ڕەوشتە هەرباشەکانی دەرمانی نەزۆکییە. لە کاتێکدا ڕێگەی تۆماو بۆ هێلکۆکە بە هۆگەلی جیاواز وەک بەسترانی بۆڕی منداڵدان و کەمی تۆماوەکان ئەم ڕەوشتە بۆ چارەسەری بەکار دێت.

لەم شێوازەدا تۆماو و هێلکۆکەکان لە تاقیگە پێکەوە تێکەڵ دەکرێن، دواتر لەدوا وەدی هاتنی ئاوەلەمە لە تاقیگەدا بۆ منداڵدانی ژن هەناردە دەکرێت.

ڕەوشتی GIfT  و ZIFT

هەر بەم شێوازەی باسمان کرد لە ڕەوشتی IVFدا هێلکۆکەی ژن وەردەگیرێت، لە ناو تاقیگەدا لەگەڵ تۆماو تێکەڵ دەکرێت و لە پاش بەرهەم‌هاتنی ئاوەلەمە دەنێردرێتەوە ناو منداڵدانی ژنەوە. بەڵام لە ڕەوشتی GIfT  و ZIFT ئەم پڕۆسەیە بە خێراتر دەکرێت. لە ڕەوشتی IVFدا ئاوەلەمەکان ٣ تا ٥ ڕۆژ لە تاقیگە دەمێنەوە بەڵام لە شێوازی ZIFTدا ئەم پڕۆسە ٢٤ کاتژمێر دەخایەنێت.  لە ڕەوشتی GIFTدا کە زۆرتر بۆ منداڵدانی جێگیر بەکار دێت، تۆماو وهێلکۆکەکان تەنیا پێش هەناردەکردنیان پێکەوە تێکەڵ دەبن و ڕاستەوخۆ لە ناو بۆڕی فالۆپ لە حاڵەتی ئاساییدا شوێنی دووگیان بوونە دادەنرێن. بۆ کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشتی GIFT پێوسیت بە منداڵدانی سالمە.

ئەم ڕەوشتانە بە شێوازی سروشتی نزیکترن. لە ZIFTدا ئەو هێلکۆکانەی ئاوسبوون بەجێگەی ئەوە لە ناو منداڵداندا دابنرێن لە ناو بۆری قالۆپدا دائەنرێن. لە ڕەوشتی GIFTیشدا دووگیان بوون لەناو جەستەی ژندا دەکرێت نەک لە ناو تاقیگەدا.

تێ‌چاندنی ناو منداڵدان

ڕوشتی تێ‌چاندنی ناو منداڵدان (IUI)، لە کاتێکدا بەکار دێت کە پیاو تووشی گرفتەکانی کەمی تۆماو یان کەم بوونەوەی هەستی سیکسی بووبێتەوە.

هەروەها لە کاتێکدا ژن تووشی کێشەگەلی وەک شێداری منداڵدان یان زیانەکانی نەزۆکی یان بەهۆی ژان نەتوانێت پێوەندی سیکسی بگرێت بەکات دێت.

دانی هێلکۆکە

ئەم ڕەوشتەش یەکێک لە تەکنیکە نوێیەکانی چارەسەری نەزۆکی بە تایبەت (بۆ ژنانی سەرەوەی ٤٠ ساڵ) کە زیاتر لە کێشەکانی ژێنێتیکی بە منداڵ بوون بیر دەکەنەوە.

دەوا و دەرمان بۆ زیادکردنی هێلکۆکە

هەندێک دەوا و دەرمان هەن کە بۆ زیادکردنی هێلکۆکە و بزواندنی هێلکەدان بەکار دێن. ئەم دەوایانە هەم بەشێوازی خواردەمەنی هەن هەم بەشێوازی وەشاندن.

یەکێک لەم دەوایانەی بۆ چارەسەری ئەم کێشە بەکار دێت، دەوای خواردەمەنی کلۆمیفێن‌ لە تاقمی ئانتی‌ئیسترۆژێنـە. ئەم دەوایە بۆ بزواندنی هێلکەدا و پڕۆسەی زیادکردنی هێلکۆکە بەکار دێت و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە سەر بەشی هیپۆتالامۆسی مێشک کاریگەری هەیە. دەوای گۆنادۆتڕۆپین باوترین دەوای وەشاندنی بۆ زیادکردنی هێلکۆکەیە.

منداڵدانی جێگر

ئەم ڕەوشتە کاتێک بەکار دێت کە ژن کێشەی منداڵدانی هەبێت و توانای دووگیانی نەبێت. لەم شێوازەدا هێلکۆکەی ژن و تۆماوی پیاو لە تاقیگەدا پێوەند دەدرێن و دوتر هێلکۆکەکان بۆ منداڵدانی ژنێکی‌تر هەناردە دەکرێن و منداڵ لە زگی ئەم ژنەدا لە دایک دەبێت.

لەم وتارەدا هەوڵماندا لەبارەی دەرمانە پێشکەوتووەکانی نەزۆکی و هۆگەلی نەزۆکی هەندێک زانیاریتان پێ بدەین. ڕەوشتەکانی دیاریکردنی هۆی نەزۆکی جۆربەجۆرن و پێوەندییان بە هۆی نەزۆکی پیاو یان ژنەوە هەیە، بەپێی دیاریکردنی ئەم هۆیانە باشترین چارەسەری لەلایەن پسپۆرەکان دەست نیشان دەکرێت. پێویستە خێزانەکان لە پڕۆسەی دەرمانی نەزۆکی دا سەبر و تاقەتیان هەبێت و هیوا و ورەی خۆیان بەر نەدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

مطالب وبلاگ

بهپویان
[gravityform id="2"]
×