نەخۆشییەکانی ژنان، چارەسەری کاریگەر و کەم گرفتە

نەخۆشییەکانی ژنان بە گشت ئەو نەخۆشییانە دەڵێن کە پێوەندی بە ڕەگەزەوە هەیە و تەنیا تووشی خاتوونەکان دەبێتەوە. سرنجی تایبەت و دەرمانی دروست و بەجێگە بۆ نەخۆشییەکانی ژنان، جیا لە پاراستنی تەندروستی و ساغی لە سێ جەمسەری‌ترەوە گرینگن:

  1. خاتوونەکان بەهۆی دۆخی کلتووری بڕێ جار نەخۆشییەکانیان جیددی ناگرن و کەمتر باسی دەکەن. هەر بۆیە ڕەنگە دەرمانی ئەم نەخۆشییانە دژوار بێتەوە.
  2. دیاریکردنی نەخۆشییەکانی ژنان کارێکی ساکار نییە و ڕەنگە نەخۆشییەک لە سیستمی زاوزێ دا ببێتە هۆ نەخۆشی‌گەلی‌تر. نەخۆشخانە و ناوەندەکانی دەرمانی ئێران باشترین کەرەستەکانی دیاریکردنی ئەم نەخۆشییانەیان هەیە.
  3. خاتوونەکان پێویستیان بە سیستەمێکی دەرمانی هێمن، بە متمانە و باوەڕپێکراوە. زۆربەی ئەوان پێیانخۆشە تیمێکی پسپۆڕی پێکهاتوو لە پەرەستاران و کارناسانی لێهاتوویی ژن بەسەر نەخۆشییەکەیاندا ڕابگات، ئەمەش زۆرجار مەیسەر نابێت. بەڵام بەختەوەرانە وەها سیستەمێک لە ئێران دا بە هۆی ژنانی پسپۆڕ و بەئەزموون دەست دەکەوێت. ئەم هەلە بۆ خاتوونەکان لە ئێران ڕەخساوە کە تیمێک لە پزیشکانی ژن چاوەدێری و چارەسەری نەخۆشییەکەیان بکەن.

باوترین نەخۆشی‌گەلی ژنان بە چوار دەستەدا پۆلێن دەکرێن:

  1. نەزۆکی، کە ئەگەری ئەوەی هەیە کێشەیەک لە کۆئەندامی مناڵبوونی ژن یان پیاو دابێت.
  2. کێشە و زیانەکانی کە لە کاتی مناڵبوون دا تووشی دەبنەوە، وەک شەکرەی دووگیانی، دووگیانی دەرەوی منداڵدان، کێشەکانی جووتبوون، ئیکلامپسی و پرەئیکلامپسی
  3. گرفتەکانی پۆن (سووڕی مانگانە) وەک سەندرۆمی هێڵکەدانی پێلی‌کیستیک، ژانی پۆن، ئامنورە، کێشەکانی پۆن، خوێن‌ڕێژی نائاسایی، دابەزانی هێزین سێکسی، منوراژی و بێواری زووڕەس.
  4. بەشێکی گرینگ لە نەخۆشییەکانی ژنان دەتوانین لەم تاقمەدا پۆلێن بکەین: شێرپەنجەکانی منداڵدان، ملی منداڵدان و ڕەحم، مناڵ لەبەر چوون، بێواری، بێ‌هێزی سێکسی، پێشگیری لە دووگیان بوون، پێک لکانی ڕەحم و لوولەکانی ڕەحم، پۆلیپ ڕەحم، داکەوتنی منداڵدان، فیبرۆم ڕەحم و ئاندۆمیتریۆز. ئەمانە بەشێکی بەربڵاو لە گرفتەکانی سیستمی زاوزێی ژنان بەئەژمار دێن و دەبنە هۆی نەخۆشییە جۆربەجۆرەکان بۆ ژن.

شێوازەکانی دیاریکردنی نەخۆشییەکانی ژنان

بیماری‌های زنان، علاوه بر رنج بیماری، نگرانی سنگین مخدوش شدن زنانگی را بر دوش زنان می‌گذارد. درمان درست و به موقع علاوه بر سلامت جسمانی، احساس هویت زنانه را تقویت می‌کند. در ایران نیز همچون سایر کشورهای پیشرو در سلامت، جراحی‌های متنوع با کمترین عوارض و آسیب برای بیماری‌های زنان انجام می‌شود. یک متخصص زنان در ایران می‌تواند کارهای بسیار زیادی را تنها با چند تکنیک اصلی انجام دهد. از هیسترکتومی تا درمان‌های ناباروری، برداشتن فیبروم‌های رحمی دردناک با روش‌های کم‌تهاجمی. در اینجا تنها با چند روش جراحی بیماری‌های زنان آشنا می‌شویم.

  • میومکتومی، جراحی خارج کردن فیبروم‌های رحم، بدون نیاز به خارج کردن خود رحم و با حفظ قدرت باروری است که به چند شیوه انجام می‌شود.
  • هیسترکتومی یا برداشتن و خارج کردن رحم
  • لاپاراسکوپی درمانی با لوله‌های باریک یک چهارم اینچی برای درمان اندومتریوز، کیست، چسبندگی، برداشتن لوله و تخمدان و برداشتن برخی از فیبروم‌های رحمی
  • میومکتومی به روش لاپراسکوپی به کمک تکنیک‌های جراحی رباتیک برای برداشتن فیبروم و دیدن داخل شکم
  • هیسترکتومی از طریق لاپاراسکوپی برای خارج کردن رحم و سرویکس. چنانچه هیسترکتومی بالای رحمی باشد، سرویکس حفظ می‌شود.
  • جراحی هیستروسکوپی برای خارج کردن پولیپ یا فیبروم‌ها از داخل رحم
  • جراحی تقویت مثانه با روش لاپاراسکوپی
  • تخریب آندومتر یا اندومتریال ابلیشن برای خونریزی‌های پریودی شدید
  • لاپاراسکوپی برداشتن فیبروم‌های رحمی به کمک ابزارهای رباتیک
  • هیسترکتومی لاپاراسکوپیک شامل برداشتن رحم با استفاده از سیستم جراحی رباتیک

شێوازەکانی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی ژنان

نەخۆشییەکانی ژنان، جگە لە ژان دەبێتەوە هۆی ناڕزایەتی و گرفتی دەروونیش. چارەسەرکردنی تەواو و گونجاوی ئەم نەخۆشییانە جیا لە تەندروستی، هەستی شوناسی ژنانەش زیاد دەکات و ڕەزایەتمەندی بۆ خاتوونەکان دێنێت. لە ئێران دا، هەروەک وڵاتە پێشکەوەتووەکان، نەشتەرگەرییە جۆربەجۆرکان بە کەمترین گرفت و کێشەوە لەسەر نەخۆشییەکانی ژنان دەکرێت. پسپۆڕێکی ژنان لە ئێران، توانستی ئەوەی هەیە بەشێکی زۆر لە گرفتەکان بە چەند تەکنیکی پزیشکی چارەسەر بکات، لەوانە دەتوانین بە هیسترکتۆمی، دەرمانی نەزۆکی، هەڵگرتنی فیبرۆمەکانی ڕەحم و چەندین نەخۆشی و کێشەی‌تر ئاماژە بکەین. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لە نەشتەرگەرییەکانی نەخۆشییەکانی ژنان ئاشنا دەبین.

  • میومکتۆمی، نەشتەرگەریی دەرهێنانی فیبرۆمەکانی ڕەحمە، بە بێ ئەوەی پێویست بێت خودی ڕەحم دەربێنن، لەم شێوازەدا کە بە ڕەویشتی جۆربەجۆر دەکرێت، توانای مناڵبوون دەپارێزن و کێشەیەک بۆ مناڵبوون نایەتە پێش
  • هیسترکتۆمی یان هەڵگرتن و دەرهێنانی ڕەحم
  • لاپاراسکۆپی دەرمانێکە کە بە چەند لوولەی باریک لە لەشدا دەکرێت و بۆ چارەسەری ئەندۆمیتری، کیست، پێکەوەلکان، هەڵگرتنی هێلکەدان و لابردنی هەندێ لە فیبرۆمەکانی ڕەحم بەکار دێت.
  • میومکتۆمی بە ڕەویشی لاپراسکۆپی بە یارمەتی تەکنیکەکانی نەشتەرگەریی رۆباتیک بۆ لابردنی فیبرۆم و دیتنی ناو زگ دەڵێن.
  • هیسترکتۆمی بە ڕەویشی لاپاراسکۆپی بۆ دەرهێنانی ڕەحم و سرویکس. ئەگەر هیسترکتۆمی لە سەرەوەی ڕەحم بێت، ئەوە سرویکس دەپارێزرێت.
  • نەشتەرگەریی هیسترۆسکۆپی بۆ دەرهێنانی پۆلیپ یان فیبرۆم لە ناو ڕەحم‌دا
  • نەشتەرگەریی بەتوانا کردنی میزڵدان بە ڕەویشی لاپاراسکۆپی
  • لەناوبردنی ئەندۆمیتر یان ئەندۆمیتریاڵ ئەبلیشن بۆ چارەسەرکردنی خوێن‌ڕێژی زۆر لە کاتی پۆنی مانگانەدا
  • لاپاراسکوپی هەڵگرتنی فیبرۆمەکانی ڕەحم لەڕێگەی کەرەستەکانیی ڕۆباتیک
  • هیسترکتۆمیی لاپاراسکۆپیک بریتیە لە هەڵگرتنی ڕەحم لەڕێگەی بەکارهێنانی سیستمی نەشتەرگەریی ڕۆباتیکەوە.

چارەسەری نەزۆکی بەئەرگری لەسەدا ٩٠

چارەسەری نەزۆکی لە ئێران بە باشترین و نوێترین شێوازەکانی جیهانی جێبەجێ دەکرێت. کارناسانی ئێرانی دەڵێن بەم شێوازانە زیاد لەسەدا ٩٠ی هاوسەرەکان کێشەکەیان چارە دەبێت و مناڵیان ئەبێت.  لە پاش تاوتوێی نەخۆشییەکانی ژنان و پیاوان لە شێوازەکانی هەناردە کردنی تۆو بۆ ناو ڕەحم (IUI)، ئاوس کردنی تاقیکارانە (IVF)، وەشاندنی تۆو بە ناو سیتۆلاسمی هێلکەدان (ICSI)، هەناردنی ئاوەلەمەی مناڵ بۆ ناو لوولەی ڕەحم لە ڕێگەی لاپاراسکۆپی (ZIFT)، لێیزری هچینگ، دەرهاویشتنی تۆو لە ئیپیدیدیم و هێلکەی ئەو پیاوانەی تۆویان نییە (TESA and M.TESA) و هەروەها نەشتەرگەرییەکانی وەک لاپاراسکۆپی و هیستروسکۆپی بۆ دەرمانی نەزۆکی، کەڵک وەر دەگرن.

جوانکاریی کۆئەندامی زاوزێی ژنان

شەپۆلی نەشتەرگەرییەکانی جوانکاری لە هەر سووچێکی جیهان پەرەستاند و ئەم چەشنە لە نەشتەرگەرییانەش زۆربەیان تایبەتن بە ژنان. هەڵبەت هەندێک لە نەخۆشییەکانی ژنان و چارەسەرکردنیان وەک پێشەکییەک بۆ چاکسازی و جوانکاری کۆئەندامی زاوزێی ژنان وایە.

  1. گەنج‌کردنەوە واژەن بە لێیزێر بۆ بەتواناکردنی هێزی سێکسی لە تەمەنی مامناوەندی دا
  2. نەشتەرگەریی واژێنۆپلاستی بۆ سفت‌کردن و چاک‌کردنەوەی ماسوولکەکانی واژەن
  3. پرینەپلاستی بۆ چاک‌کردنی ئەو خەسارانەی کە ڕەنگە لە کاتی مناڵ بوون تووشی واژەنی ژنان ببێتەوە، وەک بۆشایی تێکەوتنی واژەن
  4. دەرمان و هەڵگرتنی بالووک لەسەر سیستەمی زاوزێ بە لێیزێر
  5. لابیاپلاستی یان نەشتەرگەریی پلاستیک بۆ ڕێک‌کردنی لێوارەکانی دەورووبەری واژەن بۆ جوانکاری و چاک‌کردنەوەی سیستمی زاوزێی ژنان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

مطالب وبلاگ

بهپویان
[gravityform id="2"]
×