خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی لە ئێران دا بە دوو تاقمی خزمەتکارییەکانی نەشتەرگەری، چاککردنەوە و جوانکاری پۆلێن دەکرێن. چەشنەکانی نەشتەرگەری و چاککردنەوە جیا لە دەرمانی ددان دبێتە هۆی جوان بوونیشی. خزمەتکارییەکانی جوانکاریش لە برێ چاردا دەبنە هۆی دەرمان و چاککردنەوەی ددان. ددان، پێوەندەرێکی گرینگی دەرەوە و ناوەوەی لەشە. کەواتە ساغی و جوانییەکەی بەیەک ڕادە گرینگە.
خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئێران ئەوەنە زۆر و بەربڵاون کە ناکرێت لە دەرفەتێکی وەها دا ئاماژە بە گشتیان بکرێت. بەشێوەی گشتی سێ دەستەی نەشتەرگەری، چاککردنەوە و جوانکاری لە خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکیدا بوونیان هەیە کە پێوەندیەکی زۆریان لەگەڵ یەکە و بەچەشنێک تەواوکەری یەکترن. لەبەر ئەوەی کە دەم و دیان پێوەندەری سەرەکی دەروەو ناوەوەی جەستەی مرۆڤن و تەندروستی ئەوان ڕاستەوخۆ تەندروستی لەش و دروونی لەگەڵە. وەختێ قسە لەسەر تەندروستیی دەم و ددان بێت، ناکرێت تەندروستی لە جوانکاری جیا بکەینەوە. مناڵەکان و بەساڵاچووەکان هەمیشە لە خزمەتکارییە تایبەتمەندییەکانی تەندروستی و سڵامەتی ددان بەهرەیان گرتوە. لە درێژەدا گرینگترین پێویستییەکان و هەروەها خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی دێنینە بەر باس.
خزمەتکارییەکانی نەشتەرگەری، ڕێگەی ڕزگاری ددان لە خراپبوون و لەناوچوونە
کەڵکگرتن لە خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی بەتایبەت لە بواری دەرمان و نەشتەرگەریی ددان دا، بەتەواوی لە دەست ئێمەدا نین. ئێمە ناچارین بۆ پاراستن و ڕاگرتنی ددانەکانمان ساتەوەختێکی دژوار لە ژێر دەستی ددانپزیشک دابین. لە پزیشکیی ددان دا چەشنەگەلی جۆربەجۆرمان بۆ دەرمان هەیە، کاتێ نەخۆش بۆ چارەسەری ددانەکانی سەردانی یەکێ لە نەخۆشخانەکانیی ددان پزیشکی لە ئێران بکات، لەوێ دەتوانێ گشت خزمەتکارییەکانی دەرمانی و جوانکاری بدۆزێتەوە.
- ئیمپلێنت یان چاندنەوەی ددان، چاندنی گلیلێکی تیتانیۆمیی بچووک بە قەرای ڕیشەی ددانە و لە جێگەی ددان دادەنرێت. ئەم گلیلە وەک ڕیشەی ددان کار دەکا و لەپاش چەند مانگدا لەگەڵ ئێسقانی ددان یەکدەگرێتەوە. ئیمپلێنت زیانێکی بۆ ددانەکانیتر نییە.
- کێشانی ددان بە شێوازی ئاسان یان دژوار لەگەڵ کردنەوەی پووک دەکرێت.
- نەشتەرگەریی شەویلکە و ڕوخسار پێویستی بە ژووری نەشتەرگەری و لێهاتوویی نەشتەرگەری شەویلکە و ڕوخسار هەیە. وەها جێگەیەک لە زۆربەی نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانی ئێران و کلینیکە ددان پزیشکییەکان دەست دەکەوێت.
- نەشتەرگەریی ڕیشەی ددان وەختێ دەکرێت کە ڕێشەی ددان تووشی ڕزین، ماسین یان کیست بووبێتەوە و دەرمانەکانیتر چارەی نەکەن. ئەندۆدێنتیست یان پسپۆڕیی ڕیشە، ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام ئەدات.
- نەشتەرگەریی پووک بۆ چاککردنەوەی کێشەکانی پووک و شانە پارێزەرەکانی دەورووبەری ڕێشەی ددان دەکرێت، پێریۆدێنتیست یان پسپۆڕی پووک لەم بەشەدا توانای هەیە. نەشتەرگەرە لێهاتوو و بەئەزموونەکانیش ئەتوانن وەها نەشتەتەرگەرییەک بکەن.
- نەشتەرگەری بۆ ڕووداو و پێکدادانەکان تایبەت بەو کەسانەی کە بەم هۆیە تووشی زرەبە یان ناشیرینی لە دەم و ڕوخساریان بوونەوە. لە هەنگاوی یەکەم دا نەشتەرگەرەکانی شەویلکە و ڕوخسار، پشکنینی پزیشکی بۆ نەخۆشەکە دەکەن، بەڵام ئەم نەشتەرگەرییە لە ددان پزیشکیدا وەک ئیشێکی تیمی ئەژمار دەکرێت و بەپێی پێویستییەکانی نەخۆش، پسپۆڕەکانی دەم و ددان لەم نەشتەرگەرییەدا دەسبەکار دەبەن. لە نەخۆشخانە پسپۆڕییەکانی ئێران دا، ناوەندێکی ددان پزیشکی بۆ تەواو کردنی خزمەتکارییە دەرمانییەکان و نەشتەرگەرییەکانی ڕوخسار و دەم دابین کراوە.
خزمەتکارییەکانی چاککردنەوە و جوانکاری، تەندروستی بەردەوامی دەم و ددان
ئەو تاقمە لە خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی کە بۆ بەردەوامی تەندروستیی دەم و ددان بەکار دێن، لە دەستەی خزمەتکارییەکانی چاکسازی ناوزەد دەکرێن. خزمەتکارییەکانی چاکسازی بۆ پێشگیری لە زیانەکانی ددان و گرفتەکانی بەردەمی دایە. خزمەتکارییەکانی چاکسازی بۆ ئەو ددانانە دەکرێت کە:
- پێویستیان بە کلسگیری هەیە
- تووشی کڕمۆڵی، درز پێکەوتن یان تەنانەت شکان بوونەوە
پڕکردنەوەی ددانەکان زیاترین ڕێژەی لە خزمەتکارییەکانی چاکسازی بەخۆی تەرخان کردوە. بەڵام چاککردنەوە و جوانکاری دوو لقی لەیەک دانەبڕاو و تەواوکەری یەکترین.
خزمەتکارییەکانی جوانکاری، تەواوکەری چاکسازی و دەرمان
پێکەنینی جوان زیاتر لە هەرشتێک دەتوانێ کاریگەری بەسەر جوانی مرۆڤەوە هەبێت. ئەو تاقمە لە خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی کە بۆ چاککردنەوە ڕواڵەتی ددان، پووک یان زار(ناوەوەی دەم) ئەکرێن، بە ناوی ددان پزیشکیی جوانکارانە ناوزەد کراون. زۆربەی خزمەتکارییەکانی جوانکاری بۆ باش بوونی تەندروستیی دەم و ددان بەکار دێن. بۆ نموونە پڕکرنەوەیی سرامیکی ددان هەم ڕەنگی ددان جوان دەکا و هەمیش پێویست ناکا کە مینای ددان زۆر داتاشی.
- ئۆڕتۆدێنسی لە خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکیدا لە سێ تاقمی دەرمان، چاککردنەوە و جوانیدا بەئەژمار دێت و زۆریش لایەنگری هەیە. ئۆڕتۆدێنسی بەرنامەیەکی درێژخایەن بۆ ڕێککردنی ددانەکانە. ئۆڕتۆدێنسی، پێش بە کڕمۆڵی ددانەکان کە ڕەنگە بە هۆی ناڕێکی ددان پێش بێت،ئەکات. و بۆ هەمیشە پێکەنینێکی جوانمان بە دیاری ئەداتێ.
- جوانکاریی پێکەنین تەواوی ئەو خزمەتکارییانە لەخۆ دەگرێت کە دەبێتە هۆی پێکەنینێکی جوان. گرینگترین خزمەتکارییەکان بۆ ڕواڵەت بەخشین بە پێکەنین بریتیە لە: چاککردنی هێڵی پووک، ڕێک و پێک کردنی ددانەکان، لابردنی کڕمۆڵی ددان، سپیکردنەوەی ددان، ڕووکەشکردنی ددان و تەنانەت چاندنی نقیم لە ددان دا.
- پێکەنینی سینەمایی بە ئاڵووگۆڕی لە شکڵی پووک، درێژایی ددان، بۆشایی و قیتی ددانەکان ئەکرێت. ئەم چەشنە لە شێوەی پێکەنینە پێوەندی بە فۆرمی ڕوخسار، ڕەنگ و شکڵی کەسەکەوە هەیە. ڕەچاوکردنی ئەم شتانە ڕوخسار شیرین و پێکەنینەکان سینەمایی دەکاتەوە.
- لێمینێت بەکار هێنانی ماددیەکی هاوڕەنگی ددانە بۆ چاککرنەوەی فۆرم، ڕواڵەت، ڕەنگ و درێژایی ددان یان پڕکرنەوەی بۆشایی نێوان ددانەکان و دەرمانی درزی ددان. لێمینێتی بێ داتاشینی ددان، یەکێ لە جوانترین شێوازەکانی لێمینێتە و لە کلینیکەکانی ئێران دا دەکرێت.
- کامپۆزیتی ونیری ددان نەشتەرگەرییەکی جوانکارانە و هەرزانی ددانە کە وەک لێمینێتی سرامیکی دەچێت و بە یەکجار کۆتایی دێت. کامپۆزیتی ونیر هاوڕەنگی ددانە و بەسەر ددانەوە دەلکێت.
- بلیچینگی ددان شێوازێکە بۆ لابردنی ئەو پەڵە و ڕەنگدانانەی کە وردەوردە بە هۆی مەسرەفی ماددە ڕەنگدانەیەکانی وەک چای، قاوە، تووەفەڕەنگی و تەنانەت خواردنی تەماتە بەدی دێن. بلچینگ هەم بە لێیزێر دەکرێت هەمیش بێ لێیزێز، لە ئێران بەکەڵک وەرگرتن لەم شێوازە ئەتوانن ڕەنگە ناشیرنەکانی ژێنێتیکیش چارەسەر بکەن.
خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی تایبەت بە مناڵان لە ئێران دا
ددان پزیشکیی مناڵان لقێکی پسپۆڕی لە خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکی دایە و ددانپزیشکی مناڵان یان پێدۆدێنتیست لە پاش تێپەڕاندنی خولی گشتی ددانپزیشکی، سێ ساڵیتریش لەم لقەدا دەرس دەخوێنێت.پێدۆدێنتیست ئەزموونەکانی ئیشی ددانی مناڵان بە باشی ئەزانێت. ئەگەرچی زۆر کەس لەسەر ئەو باوەڕەن کە ددانی مناڵان پاش ماوەیەک جێگەی خۆیان بە ددانە هەمیشەیەکان ئەدەن و پێویست ناکا پارەیەکی زیادیان بۆ خەرج بکەین. بەڵام گرفتەکانی ددانی مناڵ جیا لە ژان و ناخۆشییەک کە ئاوقای مناڵی دەکاتەوە، دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوەی کە ڕواڵەتی پووک و شەویلکە و ڕوخساری مناڵیش ئاڵۆگۆڕی بەسەر بێت. ددانە هەمیشەیەکانیش لە پرۆسەی گەورەبوونی مناڵدا پێویستیان بە ئاگاداری و تاوتوێ هەیە. لە ددانپزیشکیی مناڵاندا، زۆر گرینگە کە پزیشک بتوانێت پێوەندییەکی دۆستانە لەگەڵ مناڵ بگرێت، متمانەی مناڵ بۆلای خۆی ڕاکێشێت و نەبێتە هۆی ترسانی مناڵ. زۆربەی کلینیکە پێشکەوتووەکانی ئێران بەشێکی جیاوازیان بە پسپۆڕ و کەرەستە تایبەتییەکان بۆ ددانپزیشکیی مناڵان تەرخان کردوە.
بە خزمەتکارییەکانی ددانپزیشکیی بەساڵاچووکان، ژیانێکی خۆشتان هەبێت
پەڵەی ددان، ویشکی دەم، چرکی ددان، دابەزانی هێزی تام، نەخۆشییەکانی پووک، لەناوچوونی ددانەکان، ناڕێکی لە ئێسقانی شەویلکە و زۆربوونی تف لەدەم دا، برێ لە کێشەکانی دەم و ددانی بەساڵاچووەکان بەئەژمار دێن کە بە هەندێک لە خزمەتکارییەکانی ددان پزیشکیی ئاگاداری، دەرمانی و چاککردنەوە چارەیان دەکرێت. کلینیکە پسپۆڕییەکانی ئێران هەمیشە میوانداری ئەو بەساڵاچووانە دەکەن کە بۆ تەندروستی دەم و ددانی خۆیان بایەخێکی زۆر قایلن.