ئارترۆپلاستی، لەش‌ساغی بەردەوام لە ژیان دا

ئارترۆپلاستی Arthroplasty چەشنێک لە نەشتەرگەرییە کە لەودا ئەو جومگانەی تووشی زیان بوونەوە بە مەبەستی چاک‌کردنەوە یان گۆڕینیان لە لەش جیا دەکرێنەوە هەتاکوو جومگە بە ژانێکی کەمتر بتوانێت جووڵەی ئاسایی خۆی بکا. کاتێ جومگە کارکردی ئاسایی خۆی نامێنێت و نەخۆش تووشی ژان دەکاتەوە، نەشتەرگەر بە سرنج دان بە دۆخی جەستەیی نەخۆش، تەمەن و هەروەها شێوازی هەڵسووکەوتی، دەست بە گۆڕینی جومگە دەکا.

کامە یەک لە جومگەکان و بە چ شێوازێک ئەگۆڕدرێن؟

ئارترۆپلاستی یان گۆڕینی جومگە زۆرتر بۆ چاک‌کردنەوەی جومگەکانی شان، لەگەن، ئەژنۆ، مەچەکی دەست و قولاپەی پێ بەکار دێت. لەگەن و ئەژنۆ زیاترین ڕێژەی ئارترۆپلاستیی جیهان لەخۆ دەگرن. بەپێ و ڕادەی زیانێک کە بە جومگە گەیشتووە، نەشتەرگەر یەکێ لە شێوازەکانی ژێرەوە بۆ چارەسەری نەخۆش هەڵئەبژێرێت:

  1. گۆڕینی تەواوی جومگە یان Total joint replacement
  2. گۆڕینی نیوە یا بەشێک لە جومگە یان Hemiarthroplasty
  3. دانانی بەندۆک لە نێوان دوو لایەنی جومگە یان Fascial Arthroplasty
  4. لابردنی ئێسقانی دوو لایەنی جومگە بێ جێگیرکردن Excisional Arthroplasty

ئارترۆپلاستی بە پرۆتێز Prosthetic arthroplasty کە گۆڕینی جومگە یان Joint replacement پێدەڵێن، زیاترین هۆگری لە ئارترۆپلاستی‌دا هەیە. لەم شێوازەدا نەشتەرگەر لایەنی جومگەیی دەردێنێت و لە جێگەی ئەو پرۆتێز یان جومگەی دەسکرد Artificial joint دائەنێت.

ئارترۆپلاستی بۆ کام یەک لە نەخۆشەکان دەبێت؟

زۆربەی ئەو کەسانەی ئەمڕۆکە خوازیاری گۆڕینی جومگەن، ئەو نەخۆشانەن کە تووشی ئارترۆزی ئەژنۆ بوونەتەوە و ژیانیان بە هۆی ئاڕترۆز تووشی زیان بووە و ئەژنۆیان ژانێکی زۆر دەکا. بەڵام ئەوە تەنیا هۆی ئەنجام دانی ئارترۆپلاستی نییە.

  1. کەسانێک کە تووشی ڕۆماتیسمی جومگە وەک ئاڕتریت ڕۆماتۆئید بوونەوە.
  2. ئەو کەسانەی بە هۆی شکان یان زەربە ئێسقانەکانییان بە باشی یەکتری نەگرتۆتەوە یان خراپ پێکەوە لکاونەوە.
  3. ئەو وەرزشکارانەی کێشەی بەندۆکیان بە باشی چارەنەکراوە کە دەبێتە هۆی لەکار خستنی جومگە
  4. ئەو کەسانەی چرک و پیسایی جومگەیان هەیە و شێوازەکانی‌تری دەرمان نەیتوانیوە چارەسەریان بکات.
  5. ئەو کەسانەی گرێ یان لووەکانی شانەی نەرم یان ئێسقانییان لە ناو جومگەدا هەیە.
  6. ئەو کەسانەی تووشی چەشنە جۆربەجۆرەکانی سینوویت یان گرفتەکانی هێمۆفیلی بوونەتەوە.

چاو خشاندنێک بەسەر باوترین جۆرەکانی ئارترۆپلاستی دا

ئەمڕۆکە شێوازی ژیانی مۆدێرن ئەگەرچی هەندێ ئاسانکاری بۆ مرۆڤ بەدی هێناوە، بەڵام هەندێک خەساریشی ئاوقای ژیان کردووتەوە. قەڵەوی، بێ‌جووڵەیی و جووڵەی خراپ بۆتە هۆی برێ زیان بە ئێسقانی لەش کە لەوانەدا ئارترۆزی ئەژنۆ زۆرترین ڕێژەی هەیە. لەدووای ئەو، لەگەن و بەندۆکی خاچی زیاترین ڕێژەی ئارترۆپلاستی لە خۆیانەوە دەگرن.

  1. ئارترۆپلاستیی ئەژنۆ چەشنێک لە نەشتەرگەرییە کە بە مەبەستی گۆڕینی جومگەکانی ئێسقانەکانی ڕان و قولاپە لە ناو جومگەی ئەژنۆ دەکرێت. ئەم شێوازە بە هۆی مەودای جووڵەی باشتر و چاک‌کردنی شکڵی ئەژنۆ بەکار دێت. زۆرتر بەساڵاچووەکان تووشی ئەم گرفتە دەبنەوە.
  2. 2.       ئارترۆپلاستیی لەگەن نەشتەرگەری چاک‌کردنەوەی جومگە بۆ گۆڕینی جومگەی لەگەن و ڕان ـە. لەم نەشتەرگەرییەدا ئەگەری ئەوە هەیە تەنیا سەری ئێسکی ڕان لە لەش جیا بکەنەوە و بەجێگەی ئەو سەرێکی دەسکرد دابنرێت. شێوازی دووهەم گۆڕینی تەواوی جومگەی ڕانە کە لە سەرکەوتووترین نەشتەرگەرییەکانی ئۆڕتۆپێدی لە ئێران‌ بە ئەژمار دێت. لەم چەشنەدا ژانی نەخۆش تاڕادەیەکی بەرچاو کەم ئەبێتەوە.
  3. نووژەنکردنەوەی لیگمان بۆ ئەو پسانانەی بەندۆک بەکار دێت کە چاک ناکرێنەوە. لەم شێوەدا لەجێگەی بەندۆکی پساو، شانە پەیوەندی دەدەنەوە. ئەم پەیوەنددانەوە وەک ڕێچکەیەک بۆ سازکردنی بەندۆکی نوێ بەکار دێت. زۆربەی هۆگرانی ئەم چەشنە لە نەشتەرگەرییە وەرزشکارەکانن کە ئەیانهەوێت جارێکی‌تر بچنەوە گۆڕەپانەکانی یاری.

هەڵبژاردنی جۆری جومگەی گونجاو لەگەڵ لەشی نەخۆش

جومگەی دەسکرد ئامرازێکە کە بەجێگەی جومگەی سروشتی و لەکار کەوتوو بەکار دێت، هەتا کێشە و جووڵەی نەخۆش ئاسایی ببێتەوە. بۆ نەشتەرگەریی ئارترۆپلاستی، هەڵبژاردنی جۆری جومگەی دەسکرد بە دەست پزیشکە. جومگەی دەسکردی زۆرتر لە کانزا، پلی ئیلین یان سرامیک ساز کرێت. جۆری پرۆتێزەکانی ئەژنۆش زیاتر لە تیتانیۆم یان کباڵت-کرۆنیۆمە. بەڵام بەشێوەی گشتی جۆری پرۆتێزەکان لە پلاستیک، سرامیک و ئەو چەشنە لە کانزایانەن کە لەگەڵ لەشی مرۆڤ گونجاون. وڵاتی ئێران ساڵانێکە توانستی بەرهەم هێنانی پرۆتێزی دەسکرد ـی هەیە و جیا لەمەش باشترین پرۆتێزەکانی جیهان لەم وڵاتە دەست دەکەون کە لانیکەم ٢٠ ساڵ دەمێنەوە. ئەگەر نەخۆش ئاگاداری باشی خۆی بکات و شێوە ژیانێکی ئاسایی بۆخۆی دەستەبەر بکات ئەم پرۆتێزانە تا ٣٠ ساڵیش خۆ ئەگرن.

سوودەکانی ئارترۆپلاستی چین؟

ئارترۆپلاستی وەک هەموو نەشتەرگەرییەک تا ماوێکی کورت ژان و گرفت‌گەلێکی لێ ئەبێتەوە. بەڵام ئەگەر سەردانێکی نەخۆشخانەکانی ئۆرپۆپێدی بکەن گوێ بیسی ئەو نەخۆشانە دەبن کە پاش ئەم نەشتەرگەرییە چلۆن چاک بوونەوە و ئێستاکە هیچ ژانێکی پێشوویان نەماوە. گرینگ‌ترین سوودی ئەم نەشتەرگەرییە نەمانی تەواوی ژان و گەڕانەوەی توانا و جووڵەی پێشوویە. جیا لەمانەش، یەکێ لە گرینگ‌ترین سوودەکانی ئارترۆپلاستی لە ئێران دا، خزمەت‌گوزاری لەلایەن لێهاتوو‌ترین پزیشکەکان، بەکار هێنانی باشترین پزۆتێزەکان و خەرجێکی کەم کە لە نێوان ٢هەزار تا ٢٥٠٠ دۆلار دایە.

ئاگادارییەکانی دووا ئارترۆپلاستی

گرینگترین ئاگاداری لەدووا ئارترۆپلاستی، سرنجی زۆر لە جووڵە و ڕێگا ڕۆشتن لە دووا نەشتەرگەرییە. نەخۆش دەبێ ڕێک بەپێی داخوازییەکانی پزیشک ئاگاداری جووڵەکانی بێتەوە، لەم نێوەدا ڕۆژەکانی یەکەم لەدووا نەشتەرگەری زۆر گرینگن. فیزیۆتڕاپی، جووڵەی تایبەت بۆ بەهێزکردنی ماسوولکەکان، بەکارهێنانی گۆچان یان واکێر، خواردنی گونجاو و گوێ گرتن لە داخوازییەکان پزیشک، لە باشترین ئاگادارییەکانی دووا نەشتەرگەری بە ئەژمار دێن.

نەشتەرگەری لێهاتوو، گرینگترین هۆ بۆ ئارترۆپلاستی‌یەکی سەرکەوتوویە

ئارترۆپلاستی یان گۆڕینی جومگە زیاتر لەهەر شتێک بە گۆڕینی جومگەی ئەژنۆ و لەگەنەوە ناسراوە. هۆی تووش بوون بە ئارترۆز دەتوانین شێوە ژیانی ئەمڕۆ، کێشی باڵا و جووڵەی خراپ بزانین. ئارترۆپلاستی لەو نەشتەرگەرییە بەلایەنگرانە بەئەژمار دێت کە ساڵانێکە تووشی ژان و ناخۆشی ئارترۆز بوونەتەوە. ئارترۆپلاستی‌یەکی سەرکەوتوو زیاد لە هەرشتێک پێوەندی بە پسپۆڕی و لێهاتوویی پزیشکەکانەوە هەیە. ئێران لە ڕێژەی ١٠ وڵاتی بەئەزموون لە دەرمانی ئۆرتۆپێدی و چەشنەکانی ئارترۆپلاستی‌یە. پزیشکەکانی ئێرانی بۆ بڕوانامەی ئەم نەشتەرگەرییە بە دانستە هەڵدەبژێردرێن و باشترین خوێندکارەکانی پزیشکی بۆ ئەم ڕشتە ناونووسی دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

مطالب وبلاگ

بهپویان
[gravityform id="2"]
×