ئەمە ڕاستییەکەی سەرنجڕاکێشە کە بەیارمەتی توانا و کەرەستەکانی زانستی ژێنێتیک پێش ئەوەی ئاوەلەمە بۆ منداڵدانی ژن هەناردە بکرێت، ئەتوانین لە سڵامەتی و هەروەها ڕەگەزی ئاوەلەمە دڵنیا بینەوە.
بە کەڵک وەرگرتن لە رەوشتەکانی PGD و PGS دەکرێت لەوە دڵنیا بینەوە کە ئایا ئاوەلەمە تووشی گرفتە جۆربەجۆرەکانی ژێنێتیک بۆتەوە یان نا. هەندێک لە کەموکۆڕییە ژێنێتیکییەکان گەورەن و بە هۆی ئاڵۆگۆڕی لە ڕێژەی کرۆمۆسۆمەکانی کەسەکان بەدی دێن. بەم تاقمە لە گرفتەکان ئانیۆپلۆئیدی (Aneuploidy) دەوترێت کە لەودا هەندێک لە کرۆمۆسۆمەکان لە ناو دەچن یان کرۆمۆسۆمی زیادی هەیە. لە تریزۆم دا، یەک کرۆمۆسۆمی زیادی هەیە و لە مۆنۆزۆمیشدا کرۆمۆسۆمێک لە ناو چووە. برێ جار، گرفتەکانی میراتی بە هۆی مۆتاسیۆنێکیتر لە ژێنەکان (جین) ڕوو دەدات. ئەم گرفتانە دەتوانێت نەخۆشیگەلێک وەک: تەلاسیمیا، فقر الدم المنجلی، فیبرۆزی کیستی، نەخۆشییەکانی مێتابۆلیک، کوێری، کەڕی، تای ساکس و… ببێتەوە. زۆربەی جار هەر دوو کەسایەتی خێزانەکان دەبێ یەک شێوە لە ژێنی گرفتداریان هەبێت هەتا بۆ لەشی مناڵی هەناردە بکەن.
PGDی تاقیکردەنەوەیەکە کە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ژێنێتیکی ئاوەلەمە پێش هەناردەکردنی بۆ منداڵدان بەکار دێت و تەنانەت بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی ئاوەلەمەش کەڵکی لێوەردەگیرێت. مەبەست لەم تاقیکردنەوانە، تاوتوێی گرفتەکانی تەک ژێنی و کرۆمۆسۆمی ئاوەلەمەیە پێش ئەوەی دەست بە چەقین بکات.
هەڵبەت ئەم ڕەوشتە توانای ئەوەی هەیە تاقیکردنەوە لەسەر هێلکۆکەی پێش لێقاح بۆ هەڵبژاردنی ڕەگەزی ئاوەلەمە بکات. چەشنێک لە PGD هەیە کە بۆ دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین و بۆ گرفتە گەورەکانی کرۆمۆسۆمی بەکار دێت، ئەم تاقیکردنەوەیە زۆر بەربڵاوە و بۆ نیشاندانی و تاوتوێی ئانیۆپلۆئید لە گشت کرۆمۆسۆمەکانی ئیتۆزۆمی و ڕەگەزی x وY بەکار دێت.
زۆرجار، دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین (PGD) بۆ ئەو خێزانانە دەکرێت کە لە شێوازی ئاوسکردنی دەستکرد (IVF) کەڵکیان گرتووە. ئەم بابەتە بۆ ئەو خێزانانەی کە لە ڕابردووی بنەماڵەیاندا نەخۆشی ژێنێتیکیان هەبووە یان بە هۆی کێشەگەلیتر ئەگەری ئەوەی منداڵەکەیان تووشی ئەم گرفتانە بێتەوە زۆر پێویستە. لەوەها حاڵەتێکدا ساغ بوونی ئاوەلەمە پێش ئەوەی بۆ ناو منداڵدان هەناردە بکرێت و هەروەها هەندێک لە لایەنەکانیتری ئاوەلەمە تاوتۆ دەکرێت.
لە PGD و PGS بۆ دیاریکردنی چ نەخۆشیگەلێک کەڵک وەردەگیرێت؟
ڕێژەی ئەوە نەخۆشینە ژێنێتیکیانە کە بە ڕەوشتی دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین تاوتوێ دەکرێن بریتییە لە:
- سیندرۆمی داون
- نەخۆشی تیساکس
- فیرۆزسیستیک
- سیندرۆمی تێرنێر
- سیندرۆمی ئیدوارد
- سیندرۆمی کلاین فلتر
- تەلاسیمیا
- نەخۆشیگەلی هاوپەیوەند بە کرۆمۆسمی X وەک همۆفیلی و دیسترۆفی ماسوولکە
- ئاترۆفی ماسوولکە-مرۆخەیی
PGD و PGS بۆ چ کەسانێک بەکار دێت؟
بەشێوازی گشتی پێنج چەشن لە نەخۆشییەکان دەگرێتەوە:
- ئەو نەخۆشانەی لە ڕەوشتی IVF کەڵک وەردەگرن و تەمەنی خانمەکان لەسەرەوەی ٣٨ ساڵە.
- ئەو نەخۆشانەی کە بەهەر تەمەنێکەوە تا کوو ئێستا ڕەوشتی (IVF) بۆیان سەرکەوتوو نەبووە.
- بۆ ناسین و دیاریکردنی نەخۆشینەکانی ژێنێتیکی و میراتی
- نەخۆشینەکانی هەڵگریی جێگۆرکەی کرۆمۆسۆمی.
- ئەو نەخۆشانەی بەردەوام منداڵیان لەبار چووە.
جیاوازییەکانی PGS لەگەڵ PGD چییە؟
لە هەردووکی ئەم تەکنۆلۆژییە دیاریکەرانەدا پێوسیتی بە IVF هەیە بەڵام لە شێوازی بەکارهێناندا جیاوازی هەیە. ئەم دوو ڕەوشتە لە شێوازی بەکارهێناندا جیاوازن. ئەگەرچی هیچ کام لەم ڕەوشتانە لەوەی دووگیانییەکی سەرکەوتوو و ساغمان هەبێت دڵنیامان ناکەنەوە بەڵام دەکرێت بۆ ئەو خێزانانەی تووشی گرفتی نەزۆکی و هەروەها لەبارچوونی منداڵ بوون تا ڕادەیەکی بەرچاو کاریگەر بێت. ئێوە دەتوان بڕیار بدەن کە ئایا PGS و PGD پێکەوە لەگەڵ IVF بۆ ئێوە باشە یان خراپە. بەڵام پێویستە بەرلەمە زانیاری تەواوتان لەسەر چۆنییەتی، کاریگەرییەکان و مەترسییەکانیان هەبێت.
دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش لە چەقین (PGS) چییە؟
دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش لە چەقین (PGS) بە شوێن ژێنێکی تایبەتدا ناگەرێ، بەڵکوو شێوازی گشتی دامەزراندنی کرۆمۆسۆمەکانی ئاوەلەمە ڕەچاو دەکا. ئاوەلەمەکان بە دوو چەشنی یۆپلۆئیدی و ئانۆپلۆئیدی قۆناغبەندی دەکرێن. لە دۆخی ئاساییدا، لە هلێکۆکە و تۆماودا ٢٣ کرۆمۆسۆم هەن کە لە پرۆسەی یەکگرتندا بەهاوبەشیان دادەنێن. تێکەڵ بوونی و یەکگرتنی ئەم کرۆمۆسۆمانە لەگەڵ یەک ٤٦ کرۆمۆسۆمی بەرهەم دێنن کە دەبێتە هۆی ئاوەلەمەیەکەی تەواو و بێ کێشە. بەم دەستکەوتە دەڵێن ئۆپلۆئید. ئەگەر لەم حاڵەتەدا کرۆمۆسۆمێک کەم یان زیاد بێت دەڵێن ئانۆپلۆئید.
ئاوەلەمەکانی ئانۆپلۆئید زۆربەی جار توانای چەقینیان لە ناو منداڵداندا نییە و لەبار دەچن. بەدەگمەن پێش دێت ئەم جۆرە لە ئاوەلەمەکان زیندوو بمێنن و ببنە هۆی دووگیانی و منداڵ بوونی دایک. ئەگەر منداڵێک لە دۆخێکی وەهادا لە دایک بێت ئەگەری ئەوەی هەیە تووشی کەموکۆڕییەکانی مێشکی و جەستەی بێتەوە. سیندرۆمی داون نموونەیەک لە ئانۆپلۆئید بە کرۆمۆسۆمێکی زیادییە.
دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین یان هەمان PGS دەتوانێت کێشەی ئەم نەخۆشینە دیاری بکات و گرفتەکانی ئاوەلەمە پێش هەناردەکردنی بخاتە ڕوو. هەروەها دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین دەتوانێت ڕەگەزی ئاوەلەمە لەسەرەتاوە دیاری بکات. دیاریکردنی گشتی کرۆمۆسۆمی (CCS) شێوازێکە کە لە پێش دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین PGS بەکار دێت و نیشاندەری چەنۆنییەتی دامەزراندنی کرۆمۆسۆمی ئاوەلە بە دوو شێوازی XY(نێرینە) یان XX (مێینە) یە. ئەم ڕەوشتە بۆ پێشگیری لە تووش بوون هەر چەشنە نەخۆشییەک یان چەشنێک بەرامبەری لە دوو ڕەگەزی نێرینە و مێینە لە ناو بنەماڵەدا بەکار دێت.
دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین (PGS) بۆ چ کەسانێک دەبێت؟
دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین (PGS)، بۆ ئەو کەسانە بەکار دێت کە لە ڕابردوودا زیانی ژێنێتیکی نەناسراویان هەبووە. هەروەها بۆ ئەو خێزانانەی تایبەتمەندییەکانی ژێرەوەیان هەیە پێشنیار دەکرێت:
- ئەو کەسانەی دەیانهەوێت ڕەگەزی مناڵەکەیان پێش لە دایک بوون بزانن.
- بۆ ئەو ژنانەی کە تەمەنیان زیاد لە ٣٨ ساڵە.
- ئەو خێزانانەی کە دەیانهەوێت تەنیا یەک ئاوەلەمە بۆ منداڵدانیان هەناردە بکرێت.
- ئەو خێزانانەی کە لە ڕابردوودا مناڵیان لەبار چووە.
- ئەو خێزانانەی کە دەرمانی ئای وی ئێفیان (IVF ) تووشی شکست بووە یان ئەزموونی چەقینی سەرکەوتوویان نەبووە.
هۆی کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشتی دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقینی ئاوەلەمە (PGS) چییە؟
چەند هۆی سەرەکی بۆ کەڵک وەرگرتن لە دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین (PGS) هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان بۆ دەکەین:
- ئەم ڕەوشتە بەختی سەرکەوتن بۆ هەناردەکردنی ئاوەلەمە زیاد دەکا: پزیشکەکان تەنیا یەک ئاوەلەمەی ساغ هەڵدەبژێرن و لە دووایدا لە ڕێگەی ئایویئێف بۆ منداڵدانی ژن هەناردەی دەکەن. بەم کارە ئەگەری دووگیانی ژن زیاد دەکەن، مەترسی لەبارچوونی منداڵ کەم ئەکەنەوە و هەروەها مەترسی دووگیانی چەند مناڵی کە ڕەنگە بۆ دایک و مناڵەکەی مەترسیدار بێت تا ڕادەیەکی بەرچاو کەم دەکەنەوە.
- بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی مناڵ بەکار دێت:
لەم ڕەوشتە بۆ دیاریکردنی ڕەگەزی مناڵ کەڵک وەردەگیرێت. کەواتە مەترسی ئەو نەخۆشییانەی کە بە هۆی ڕەگەزەوە مناڵ تووشی دەبێت کەم دەکاتەوە. هەروەها لەمڕۆکەدا زۆریەک لە خێزانەکان بەم شێوازە ڕەگەزی مناڵەکەیان دیاردەکەن.
- ئەگەری ئەوەی هەیە گرفتی لەبارچوونی مناڵ کەم کاتەوە:
لەبارچوونی مناڵ لە سەدا ٢٥ی دایکەکاندا باوە. لەبارچوونی بەردەوام (سێ جار بەدوای یەکدا) شتێکی باش نییە. بەردەوامی لە لەبارچووندا بۆ سڵامەتی دەروونی و جەستەی دایک زیانی هەیە و هەروەها ئەگەری دووگیان بوون کەم دەکاتەوە. ڕەوشتی دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین (PGS) یارمەتی ئەوەتان دەداتێت کە ئەگەری لەبارچوونی مناڵ کەم کەنەوە.
- زیادکردنی ئەگەری دووگیانی بە شێوازی IVF:
ئەگەر هۆی دووگیان نەبوونی ژن، پیاو بێت یان چەندین ڕا شێوازی IVF جوابی ندابێتەوە یان ژن تەمەنی لەسەرەوە بێت، پزیشکەکان لە ڕەوشتی ئایویئێف لەگەڵ دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین بەکار دێنن. هەڵبەت هەندێک لە نەخۆشخانەکان هەن بێ ئەوەی ئەوشتانەی لەسەرەوە باسمان کرد ڕەچاو کەن ڕەشتی IVF لەگەڵ دیاریکردنی ژێنێتیکی پێش چەقین بەکار دێنن.
PGD دیاریکردنی ڕەگەز چییە؟
بە دیاریکردنی ناوەڕۆکی ژێنێتیکی پێش چەقین، دەکرێت هەردوو ڕەگەزی نێرینە و مێینە دەست نیشان بکەین. بە کەڵک وەرگرتن لە PGD خێزانەکان دەتوانن بەدڵی خۆیان ڕەگەزی مناڵەکەیان دیاری بکەن.